نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی چه‌كداریدا، سه‌رۆك كۆماری چاد كوژرا، به‌پێی زانیارییه‌كان چه‌كداره‌كان چه‌كداری یاخیبووی وڵاته‌كه بوون.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 20ی نیسان، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری یاخیبووی وڵاته‌كه، ئیدریس دیبی سه‌رۆك كۆماری وڵاتی چادیان بریندار كرد، دوای گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له ده‌ست دا.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه ئێسته وڵاته‌كه بووه به دوو به‌ره‌وه، به‌ره‌ی حكوومه‌ت و چه‌كداره یاخیبووه‌كان، هه‌ر دوێنێ دووشه‌م سوپای چاد ڕای گه‌یاندبوو، "توانیویانه دوای هه‌شت ڕۆژ له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له باكوری وڵاته‌كه‌یان، زیاتر له 300 یاخیبوو بكوژن". له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یشدا به‌فه‌رمی تا ئێسته هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و ڕووداوه هه‌ڵنه‌گرتووه.
ئیسماعیل دیبی له ساڵی 1959 له‌دایك بووه و له ساڵی 1990ه‌وه پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری چادی وه‌رگرتووه، له ساڵی 2016 تا ساڵی 2017 پۆستی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی ئه‌فه‌ریقای وه‌رگرت، پله‌ی سه‌ربازیی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای وڵاته‌كه‌ی هه‌بووه، له چه‌ند شه‌ڕێكی نێوان چاد و سوودان به‌شداری كردووه. له فڕه‌نسا مه‌شقی سه‌ربازی كردووه، سه‌ر به هۆزی زه‌غاوه‌ی ئه‌فه‌ریقییه.
چاد وڵاتێكه سه‌ربه كیشوه‌ری ئه‌فریقایه و یه‌كێكه له وڵاته گه‌وره ڕووبه‌ره‌كان كه ڕووبه‌ره‌كه‌ی 284 هه‌زار كیلۆمه‌تری دووجایه، پایته‌ختی ئه‌م وڵاته له باشووری ڕۆژئاوای وڵاته‌كه‌یه به ناوی نجامێنا. ئه‌م وڵاته زه‌ریاچه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تێدایه به ناوی زه‌ریاچه‌ی چاد. زمانی سه‌ره‌كی ئه‌وان عه‌ره‌بی و فڕه‌نسییه و شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات كۆمارییه، سه‌رۆكی وڵات ناوی ئیدریس دیبی و سه‌رۆك وه‌زیران ناوی ئانوێل ئه‌دنجاره.