د.مه‌یاده نه‌جاڕ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وه‌ڵامی ئاڵا تاڵه‌بانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌داته‌وه و به خۆفرۆش ناوی ده‌بات. هه‌روه‌ها پێی ده‌ڵێ، سه‌رۆك بارزانی نابێته سه‌رۆكی خۆفرۆشان.
ئاڵا تاڵه‌بانی كه به ئاڵا ئه‌سه‌دی ناسراوه جارێكی تر له ڕێی میدیای میلیشیاكانه‌وه هێرشی كرده سه‌ر كوردستان و وه‌ك هه‌میشه بۆ رازیكردنی دڵی عه‌ره‌ب ناوی سه‌رۆك بارزانی هێنا.
به‌ڵێ سه‌رۆك بارزانی مه‌رجه‌عی هه‌موو كوردستانیانه
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 20ی نیسان، د.مه‌یاده نه‌جاڕ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ده‌ڵێت، له‌كاتیكدا كوردستانیان له‌چاوه‌روانی یه‌كریزی نیشتمانیدان، هه‌وڵه‌كانی مه‌رجه‌عی نه‌ته‌وه‌یمان "سه‌رۆك بارزانی" له‌پێناوی دروستكردن و بنیاتنانی یه‌كده‌نگی نیشتیمانی به‌رده‌وامی هه‌یه، ئاڵا تاڵه‌بانی به‌بێ گویدانه ئه‌و ره‌وشه هه‌ستیاره‌ی ئه‌مڕۆ كوردستانی گرتووه‌ته‌وه، ته‌نیا بۆ بانگه‌شه‌كردن بۆ خۆی لێدوانێكی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی بۆ میدیاكان داوه.
د.مه‌یاده له فه‌یسبووكی خۆی نووسیویه‌تی" به‌ڵێ سه‌رۆك بارزانی مه‌رجه‌عی هه‌موو كوردستانیانه، رابه‌ری روحی و نه‌ته‌وه‌یی سه‌رجه‌م كوردستانیانه به‌گشت دهنگوڕهنگه جیاوازه‌كان و سه‌رجه‌م پارچه‌كانی باكور و باشوور و رۆژهه‌ڵات و رۆژائاوا، به‌ڵام سه‌رۆك بارزانی هه‌رگیز سه‌رۆكی خۆفرۆشان نه‌بووه، ناشبێت بۆیه ئاساییه چه‌ند خۆفرۆشێك بیانه‌وێت له‌رێگه‌ی لێدوانی نابه‌رپرسانه‌وه درز بخه‌نه ناوماڵی كوردستانی".
له كۆتایشدا به ئاڵا ئه‌سه‌دی ده‌ڵێت" مێژوو بخوێنه‌وه، بزانه كێ رابه‌ری میلله‌تێكی به‌شخوراو ستهمدیدهبووه، به‌رله‌وه‌ی لیدوان بده‌یت، ئاورێك له‌مێژووی خه‌باتی سه‌رۆك بارزانی بده‌وه".