مووچه‌ی سه‌رۆكی وڵاتانی دنیا له ساڵی 2021 بڵاو كراوه‌ته‌وه، بڕی مووچه‌ی هه‌ندێك له سه‌رۆكی وڵاته زلهێزه‌كانی دنیا ئه‌وه‌نده كه‌مه كه تووشی شۆكت ده‌كات، ئه‌و لیسته گۆڤاری ئیكۆنۆمی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ته‌نیا مووچه‌ی سه‌رۆكه‌كانه و ئه‌و ئیمتیازانه له‌به‌رچاو نه‌گیراون كه بۆ پرۆتۆكۆله‌كان ته‌رخان ده‌كرێن.
سه‌نگاپوور
لی هیسین لۆنگ كوڕی گه‌وره‌ی لی هوان یۆی یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی سه‌نگاپوور، ئێسته سێیه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌یه و به‌پێی راپۆرتی ئیكۆنۆمی، مووچه‌ی ساڵانه‌ی سه‌رۆكی سه‌نگاپوور 700 هه‌زار دۆلاره كه ده‌كاته مانگانه نزیكه‌ی 58 هه‌زار دۆلار.
هۆنكۆنگ
لێری لام له ساڵی 2017ه‌وه وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌تی هۆنكۆنگ ده‌ستبه‌كار بووه و یه‌كه‌م ژنه توانیوێتی پۆستی سه‌رۆكی حكوومه‌ت له هۆنكۆنگ وه‌ربگرێت، هه‌رچه‌ند له ساڵی 2019ه‌وه هۆنكۆنگ بووه‌ته مه‌یدانی خۆپێشاندانه‌كان له دژی كپكردنه مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی چین، به‌ڵام كیری لام توانیویه‌تی تا ئاستێك له ئارامكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه سه‌ركه‌وتوو بێت، ئه‌و خانمه سه‌رۆك وه‌زیرانه ساڵانه 670 هه‌زار دۆلار وه‌ك مووچه وه‌رده‌گرێت.
ئوسترالیا
سكۆت مۆریسۆن له ساڵی 2018ه‌وه وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه‌ته ده‌ست، مووچه‌ی ساڵانه‌ی 550 هه‌زار دۆلاره كه له‌چاو سه‌رۆك وه‌زیرانی سه‌نگاپوور ساڵانه 150 هه‌زار دۆلار كه‌متر وه‌رده‌گرێت.
ئه‌مه‌ریكا
جۆ بایدن 46همین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه و مووچه‌ی ساڵانه‌ی 400 هه‌زار دۆلاره، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی سه‌رسوڕمانی میدیاكان و ده‌ڵێن به به‌راورد به وڵاتانی هه‌ژار و بچووك، مووچه‌ی سه‌رۆكی زلهێزترین وڵاتی دنیا كه‌متر له نیوه‌یه. بایدن له بنه‌ماڵه‌یه‌كی مامناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا له دایك بووه و به‌ر له‌وه‌ی ببێت به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له هه‌ر وتارێكدا كه بۆ زانكۆ و میدیاكانی ده‌دا، 40 بۆ 190 هه‌زار دۆلاری وه‌رده‌گرت. دوای ئه‌وه‌ی كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌ی "باوكه به‌ڵێنم پێ بده"ی چاپ كرد، له‌ڕێی فرۆشتنیه‌وه توانی سامانه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته حه‌وت ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار.
ئه‌ڵمانیا
ئه‌نجێلا مێركڵ له ساڵی 2005ه‌وه راوێژكاری باڵای ئه‌ڵمانیایه و هاوكات له ساڵی 2000ه‌وه تا 2018 سه‌رۆكی حزبی دیموكرات-مه‌سیحی بوو، بڕیاری دا له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵی ئه‌ڵمانیا خۆی بۆ پۆستی راوێژكاری باڵا نه‌پاڵێوێت، مووچه‌ی ساڵانه‌ی مێركڵ وه‌ك راوێژكاری باڵای یه‌ك له زلهێزترین وڵاته‌كانی دنیا 369 هه‌زار دۆلاره.
كه‌نه‌دا
جاستن ترۆدۆ له كۆتایی ساڵی 2015ه‌وه وه‌ك 23یه‌می سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا ده‌سه‌ڵاتی گرتووه‌ته ده‌ست، بیه‌ر ترۆدۆی باوكیشی بۆ ماوه‌ی 12 ساڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا بووه، مووچه‌ی ساڵانه‌ی جاستن ترۆدۆ 364 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه.
نه‌مسا
سباستیه‌ن كۆرتز ساڵی 2017 وه‌ك راوێژكاری باڵای نه‌مسا ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، ئه‌و كات ته‌مه‌نی 31 ساڵان بوو و به گه‌نجترین سه‌رۆكی دنیا ناسرابوو، مووچه‌ی ساڵانه‌ی كۆرتز 320 هه‌زار دۆلاره.
ئه‌فریقای باشوور
كڕیل رامافۆزا له ساڵی 2018 له رێی هه‌ڵبژاردنه‌وه وه‌ك سه‌رۆك كۆماری ئه‌فریقای باشوور ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، مووچه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌و سه‌رۆك كۆماره 223 هه‌زار دۆلاره، پێشتریش له نێوان ساڵه‌كانی 2014 تا 2018 رامافۆزا جێگری سه‌رۆك كۆماری ئه‌فریقا بوو.
فڕه‌نسا
ئیمانوێل ماكرۆن چوار ساڵه سه‌رۆك كۆماری فڕه‌نسایه و پێشتریش له نێوان ساڵه‌كانی 2014 بۆ 2016 له كابینه‌ی فرانسۆ ئۆلان وه‌زیری دارایی فڕه‌نسا بوو. ئێسته وه‌ك سه‌رۆك كۆماری فڕه‌نسا ساڵانه 210 هه‌زار دۆلار وه‌ك مووچه وه‌رده‌گرێت.
به‌ریتانیا
بۆریس جۆنسن له ساڵی 2019 وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌ستبه‌كار بوو، مووچه‌ی ساڵانه‌ی جۆنسن 190 هه‌زار دۆلاره و به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی ناسیۆنال، جۆنسن له‌و مووچه‌یه‌ی ناڕازییه و ده‌ڵێ به‌شی گوزه‌ران و خه‌رجی منداڵه‌كانی ناكات.
به‌رازیل
ژائیر بۆلسۆنیرۆ كه‌سێكی لیبراڵه و له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2018 توانی پۆستی سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه‌ی بباته‌وه و ساڵی 2019 ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌سته‌وه، مووچه‌ی ساڵانه‌ی بۆلسۆنیرۆ 120 هه‌زار دۆلاره كه مانگانه ده‌كاته 10 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ئیتاڵیا
ماریۆ دراگی ئه‌مساڵ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیای گرته ده‌سته‌وه، پێشتر بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵ سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی یه‌كێتی ئه‌وروپا بوو، مووچه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌و سه‌رۆك كۆماره 114 هه‌زار دۆلاره و به به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م سه‌رۆكه‌كانی ئه‌وروپا، كه‌مترین مووچه وه‌رده‌گرێت.
رووسیا
له‌باره‌ی سامانی پوتین ساڵانێكه ده‌نگۆی زۆر بڵاو ده‌بێته‌وه، له‌مدواییانه راپۆرتێك بڵاو بووه‌وه كه كۆشكێكی شاهانه‌ی دروست كردووه، به‌ڵام كرێملن ئه‌و هه‌واڵه‌ی ره‌ت كرده‌وه، به‌ڵام مووچه‌ی ساڵانه‌ی پیاوه به‌هێزه‌كه‌ی رووسیا 112 هه‌زار دۆلاره و سه‌رۆكی سه‌نگاپوور حه‌وت هێنده‌ی ڤلادیمێر پوتین مووچه وه‌رده‌گرێت.
هیندستان
نارندرای موودی له ساڵی 2014ه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستانه، مووچه‌ی ساڵانه‌ی موودی 33 هه‌زار دۆلاره، داهاتی مامناوه‌ندی هه‌ر هاووڵاتییه‌ك له هیندستان هه‌زار و 400 دۆلاره و ته‌نیا سێ هێنده‌ی هاووڵاتییه‌كی ئاسایی كه ژیانێكی ئاسایی به‌ڕێ ده‌كات، مووچه وه‌رده‌گرێت. موودی به به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م سه‌رۆكی وڵاته به‌هێزه‌كانی دنیا، له‌و سهرۆكانهیه كه كه‌مترین مووچه وه‌رده‌گرێت.
چین
شی جین پینگ له ساڵی 2013ه‌وه سه‌رۆك كۆماری چینه و به‌پێی راگه‌یه‌نراوی حكوومه‌تی چین، مووچه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌و سه‌رۆك كۆماره 22 هه‌زار دۆلاره كه كه‌مترین مووچه‌یه له‌سه‌ر ئاستی سه‌رۆكی وڵاتانی دنیا. ئه‌و ده‌یه‌وێ ببێت به نموونه‌ی كه‌سێكی خاكه‌ڕا بۆ سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی چین.