هەڵمەتی هەڵبژاردنی عێراق و لێخستنی سیاسی بە چەك

:: PM:04:24:20/04/2021 ‌

لە عێراق رەنگە لێخستنی سیاسیی كۆن نموونەیەكی رۆمانسیانە بێ و ئەو ئەنجامەی نەبێت كە پێویستە، شوێنگرەوەی ئەوەیش لێخستنە بە زەبری چەك و ئامرازەكانی، لەوانە نمایشی سەربازیانە لە شەقامەكان و هەڕەشەی چەك، لە ئەوروپا و ئەمەریكا لەكاتی هەڵبژاردنەكان رێكخەرانی هەڵمەتەكان پەنا بۆ لێخستنی سیاسیانەی نەیارانیان لە رێگەی ناوزڕاندنی كەسی دەبەن، وەك تێوەگلان لە ئابڕووچوونی دارایی و سێكسی، بۆ ئەو مەبەستەیش تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بووەتە گۆڕەپانێك بۆ ئەو جۆرە كێبەركێییە. 

لە وتارێكی د. عەبدولقادر سامەرایی، نووسەری عێراق كە بەراودرێك لە نێوان هەڵمەتەكانی هەڵبژاردنی لە عێراق و دنیا دەكات، دەڵێت، لە دنیای دیموكراسیدا هەڵمەتەكانی لێخستنی سیاسی ناتوانێت دەستبەرداری ئەو هاوكێشە مێژووییە بێت (دەستكەوت و بەڵێن بۆ داهاتوو)، لە چوارچێوەی كێبەركێی نێوان حزب و سیاسەتوانانەوە.
كوردیش لە ستراتیجیەتی لێخستنی نوێی سیاسیانەی شیعە رزگاری نابێت
لە دیموكراسیەتە دەگمەنەكەی عێراقی دوای 2003 لە رووی هەڵبژاردنەكانییەوە، هیچ بەرنامەیەكی راستەقینە نییە بخرێتە ژێر ئەو هاوكێشەی سەرەوە، ئەوەی هەیە تەنیا چەند شتێكە و بەناوی جیاوازەوە، لە مەزەوی شیعە و رێرەسم و مەرجەعیەتەكان و چەكی میلیشیاكانییەوە كە بەسەر خەڵكەكەدا سەپێنراوە، سەرەڕای ئەو پێشێلكارییە دیارەی دیموكراسی، هیچ لایەنێكی نێودەوڵەتی لە پێشەوەیان ئەمەریكا بوێری ناكات ئەو راستییە تاڵە ئاشكرا بكات و كار بۆ گۆڕینی بكات، بە پێچەوانەوە، لە هەموو خولێكی هەڵبژاردنەكە شەرعیەتی پێ دەبەخشێت، ئەوەیش یەكێكە لە كێشە ئاڵۆزەكانی گەلی عێراق. 

ئێستە لەگەڵ نزیكبوونەوەی وەرزی هەڵبژاردن، چەندان دیمەنی ئازاربەخش و دیكتاتۆریەتی حزبە شیعەكان دەبینرێت، كە ئەگەرچی چەند ئامرازێكی دیكتاتۆرەكان بۆ گوشاركردن لە خەڵك و ناچاركردنیان بۆ دەنگدان بەوان بەكاردێنن، بەڵام ئەوان شێوازێكی مەترسیدار پێڕەو دەكەن كە بریتییە لە چەكی دووسەرە، واتە سەرەكەیتری سیاسییە بۆ لێخستنی نەیارەنكان لە دەرەوەی تایفیەی شیعە، لە پێڕەوكردنێكی تایفیانە بۆ 2021 ئەگەر هەڵبژاردنی پێشوەختە لە وادەی خۆی ئەنجام بدرێت.

ئەگەر دۆسیەكانی گەندەڵی بۆ لێخستنی سیاسی بەكاربهێنرێت، ئەوە بۆ خەڵكەكە سوودی دەبێت، چونكە دەبێتە هۆی خستنەڕووی بەڵگە و راستی سەرنجراكێش بۆ خەڵك و دەتوانرێ بۆ ئاشكراكردنی گەندەڵەكان بەكاربهێنرێت، بەڵام حزبە گەورەكان دەزانن چی دەكەن و بەرگەی ئەو ئابڕووچوونانە ناگرن، چونكە دەگاتە سەركردەكانیان، بۆیە كار بۆ رێگرتن لەوانە دەكەن، ستراتیجیەتی لێخستنی سیاسی نوێ كردنەئامانجێكی پێكهاتەییە لە دژی عەرەبی سوننە و كورد لەلایەن سەرانی شیعەوە، بەتایبەتی ئەوانەی سەر بە ئێرانن و ترسیان لە چارەنووسێكی رەش وایان لێ دەكات هەڵسوكەوتی شەڕانگێزتر بنوێنن. 

بەر لە چەند رۆژێك زافر عانی، پەرلەمانتاری عێراق بووە ئامانجی هەڵمەتێكی توند لەلایەن سەركردەی دوو فراكسیۆنی گەورەی پەرلەمان ئەوانیش "سائیروون" و "فەتح"، بوون، كاتێك بەهۆی قسەكانی لە كۆنگرەی پەرلەمانەكانی عەرەب لە قاهیرە داوای دەركردنی لە پەرلەمان كرا، لێرەدا ئەو لایەنە شیعانە بەڕێزەوە رەفتاریان لەگەڵ ئەو پەرلەمانتارە نواند، كاتێك بە زمانێكی سیاسیانە نەوەك بە چەك مامەڵەیان لەگەڵ كرد، بە هاوشێوەی هیشام هاشمی.

ئێستە لێخستنی سیاسی هەمان دەستەواژە كۆن و ئامادەكانی ئامادەن كە لە سەردەمی جەنگی تایفیەیی لە 2006ەوە هەن وەك (داعشی و تیرۆر و بەعسی و دارودەستەی رژێمی پێشوو)، چونكە حزبە گەورەكان و میلیشیاكانی خۆیان لە رووبەڕووبوونەوەی راستییەكان و بەرپرسیارەتی خۆیان بەرانبەر بە خەڵك دەدزنەوە كە ئەوانن دەنگەكانیان دەخەنە ناو سندووقەكان، بۆیە دوای 19 ساڵ پەنا بۆ ئامرازەكانی نانەوەی رق و دووبەرەكی دەبەن.

ئێستە سەرانی سوننە كە دەیانەوێ بچنەوە پەرلەمان، دەزانن كە كارتی سەوزی گەیشتنیان بۆ ئەوێ لاگیریانە بۆ تاران و بەشێكیان بەوە رازین و كاریان بۆی كردووە، هەرچی كوردە ئەوانیش لە ستراتیجیەتی لێخستنی نوێی سیاسی رزگاریان نابێت، رەنگە چەند حزبێكی كوردی نەیاری مێژوویی بۆ سەركردایەتی بارزانی بە هاوئاهەنگیی نهێنی لەگەڵ تاران بەشداری تیادا بكەن، ئەو دۆسیەیش پێ گەیشتووە و دراوەتە سەرانی میلیشیاكان، لەوانە ناونیشانی نەتەوەیی كوردیان هەڵگرتووە، بەتایبەتی دوای پەرەسەندنە بێزاركارەكان بۆ ئێران لە ئاشكراكردنی كورد بۆ سەرچاوەی هێرشەكانی دوایی هەولێر، رەنگە ئەو لێخستنەیش شێوازی بەكارهێنانی چەك یان نانەوەی پشێوی تەناهی لەگەڵ نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنەكان وەربگرێت. 

بۆیە لێخستنی كۆنی سیاسیانە، دەبێتە نموونەیەكی رۆمانسیانە كە ئەنجامی داواكراو بۆ ئەوان بەدەست نادات، شوێنگرەوەكەیشی لێخستنە بە زەبری چەك و ئامرازە ئامادەكانی، لەوانە نمایشی سەربازی لە شەقامەكانی بەغدا و ئاماژەكردن بۆ نموونە و شێوازی سەركوتكردن بە زەبری چەك كە خەڵكی پارێزگا سوننەكان لە بیرهێنانەوەی دەترسن. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل