مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له نیكیهیرۆ ئاراكاوا به‌رپرسی نوێی نووسینگه‌ی كونسوڵخانه‌ی ژاپۆن له هه‌ولێر كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 20ی نیسان، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی حكوومه‌ت، پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له به‌رپرسی نووسینگه‌ی كونسوڵخانه‌ی ژاپۆن كرد و هیوای خواست له ئه‌ركه‌كانیدا سه‌ركه‌وتوو بێت و پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ژاپۆن، له هه‌موو بواره‌كاندا په‌ره پێ بدات.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه تۆیاما كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی ئاژانسی هاریكاریی نێوده‌وڵه‌تیی جایكای ژاپۆنی له عێراق به‌شدار بوو ، گفتوگۆ ده‌رباره‌ی كار و پڕۆژه‌كانی ئاژانسی جایكا له هه‌رێمی كوردستان و په‌ره‌پێدانی هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرا.
سه‌رۆكی حكومه‌ت سوپاسی هاوكارییه‌كانی وڵاتی ژاپۆن و به‌تایبه‌تی ئاژانسی جایكای كرد كه ماوه‌یه‌كی زۆره له ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كانییه‌وه، خزمه‌ت به هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ پێشوازیكردن له وه‌به‌رهێنه‌رانی ژاپۆنی دووپات كرده‌وه.