تووشبوون بە كۆرۆنا لە عێراق 8200 حاڵەتی تێپەڕ كرد

:: PM:05:22:20/04/2021 ‌

بەپێی دوایین ئاماری تووشبوونی رۆژانەی پەتای كۆرۆنا لە عێراق، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 8208 حاڵەتی تووشبوون تۆمار كراوە، بەرانبەر بە 6888 حاڵەتی چاكبوونەوە و 34 حاڵەتی مردن، ئەوەیش لە كۆی 43780 پشكنین لە تاقیگە تایبەتەكان لە هەموو عێراق.
مردن گەیشتووەتە 15060 حاڵەت
بەپێی دوایین راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەمڕۆ سێشەم بڵاو كرایەوە، لە 24 سەعاتی رابردوو 8208 حاڵەتی نوێی تووشبوون و 6888 حاڵەتی چاكبوونەوە و 34 حاڵەتی مردن لە سەرانسەری عێراق هەبووە، بەوەیش كۆی تووشبوون تا ئێستە گەیشتووەتە 993158 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 870927 حاڵەت و مردنیش 15060 حاڵەت.

هەرچی هەرێمی كوردستانە ئەمڕۆ سێشەم لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، 1151 تووشبوونی نوێ و 728 حاڵەتی چاكبوونەوە و شەش حاڵەتی مردن تۆمار كراوە، بەوەیش كۆی تووشبوون گەیشتە 141724 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 118896 حاڵەت و مردن 3896 حاڵەت.

شایەنی باسە تا ئێستە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە دنیا بەردەوامە و دوایین ئاماری تووشبوون گەیشتووەتە سەرووی 142 ملیۆن و 942 هەزار حاڵەت و مردنیش گەیشتووەتە سەرووی سێ ملیۆن و 47 هەزار حاڵەت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل