هۆڵەکانی لەشجوانی لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا چۆن بەرنامەی خۆیان بەرێوە دەبەن بۆ ئەو کەسانەی کە دەچنە هۆڵەکان، ئایه خۆراکی وه‌رزشوانان له ره‌مه‌زاندا جیاوازیی هه‌یه له‌گه‌ڵ مانگه‌كانی تر، ئه‌ی هۆڵه‌كان له‌م مانگه‌دا به‌شداربووانیان كه‌م ده‌بنه‌وه یان زیاد ده‌بن؟
لەسەر ئەم بابەتانە رای دوو راهێنه‌ری له‌شجوانی و له‌شڕێكیمان وه‌رگرت.
گوڵزار حوسێن ره‌زا راهێنەر و سەرپەرشتیاری هۆڵێكی لەشجوانییه لە رانیە و تایبەت بە وشە سپۆرت گوتی: وەرزشكردن لە مانگی رەمەزانی پیرۆزیشدا پێویسته و بەردەوام لە هۆڵەکەماندا ژمارەیەکی زۆر لە خانمان دێن بۆ وەرزشکردن".
گوتیشی: "ئێسته لە ناو مانگی رەمەزانداین، ژمارەی وەرزشوانه‌کانمان زیاترن لەکاتەکانی تر، چونکە خانمەکان زیاتر لە پشوودان و لە ماڵەوەن و پێویستیان بە وەرزشکردنە لە جیاتی خەوتن و پاڵکەوتن".
گولیزار هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "بە خانمان رادەگەیەنم مانگی رەمەزان هەلێکی زێڕینە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت کێشی لەشیان داببەزێنن".
ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه دا، هۆڵه‌كه‌یان ئێواران له دوای به‌ربانگ تا سه‌عات 10:00 كراوه‌یه و پێی وایه ئه‌م چه‌ند سه‌عاته بۆ وه‌رزشی خانمان به‌سه".
وه‌رزشوانان له ره‌مه‌زاندا چی بكه‌ن؟
ئه‌و راهێنه‌ره ده‌ڵێت، زۆر پێویستە وه‌رزشوانان به گشتی و خانمان به تایبه‌تی، كه له ره‌مه‌زاندا به‌ڕۆژوو ده‌بن، له وه‌رزشكردنیش به‌رده‌وام بن، به تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی دابەزاندنی کێشی لەشیان ده‌ده‌ن، كه پێویستە لە خواردنی چەوری و شیرینی وخواردنە قورس و پڕ له کاربۆهێدراتەکان دووربکەونەوە.
چ سیستمێك پێره‌و بكه‌ین؟
به پێی به‌رنامه‌ی شاره‌زایانی خۆراك و راهێنه‌رانی له‌شجوانی و ره‌شاقه، له مانگی ره‌مه‌زاندا پێویسته ئه‌و به‌رنامه‌یه جێبه‌جێ بكرێت..
1- خواردنی بەربانگدا.. سەرەتا خواردنێکی سووک بێت وەکو سێ دانە خورما لەگەڵ پەرداخێک ئاوی ئاسایی و با سارد نەبێت.
2- دواتر نوێژی مەغریب بکەن.
3- دواتر قاپێکی شلە و شۆربای نیسک یان قاپێک سووپ بخورێت، "گێزەر و پەتاتە و قارچکی تێدابێت" زۆرباشتره.
4-پێش ئەوەی بەڕێ بکەون بۆ هۆڵ بۆ وەرزشکردن، لە ماڵەوە یەک پەرداخ ئاو بخۆنەوە.
5-لە ناو هۆڵ و لە کاتی وەرزشکردندا تا ئەو کاتەی وه‌رزشه‌كه تەواو ده‌كه‌ن، پێویستە لیترێک یان لیترو نیوێک ئاو بوخرێتەوە، بەڵام کەم کەم.
6-پێویستە وەرزشوان لە ژێر رێنمایی راهێنه‌ردا وەرزش بکات، بۆ ئەوەی فشاری خۆماندووکردنی لەسەر کەم بكه‌نه‌وه، چونکە ناکرێ وەک ڕۆژانی ئاسایی، کە بەڕۆژوو نییە، هێندە ماندوو بێت.
7- واباشە کە لە وەرزشکردن گەڕانەوە ماڵەوە، تاوەکو نیو سعات هیچ شتێک نەخۆن، تەنیا ئاو نەبێ.
8-دوای ئەوە دەکرێ جەمێکی سووک بەقەدەر چاره‌گێكی ژەمی جارانتان لەو خواردنەی کە بۆ ماڵەوە ئامادەتان کردوە بخۆن.
9- واباشە نێوان سەعات 11 بۆ 12ی شه‌و بڕێک جاجک لە تێکەڵاوی "ماستی بزن و خەیار" بخۆن، ئەگەر بکرێت سیری تەڕی تێدابێت و شەوانە ئاوخواردنەوە ئاساییە.
10-خواردنی پارشێوان، پێویست نییە خواردنی پارشێو قورس بێت، چونكه بۆ سبەی تینووتان دەکات، بۆ نموونە پارچەیەک نانی تیری وشوتی یان هێلکەیەکی کوڵاو، لەگەڵ بڕێک ماست یان ماستا و لەگەڵ گێزەرێکی لەڕەندەدراو.
11- واباشە تێکڕای خەوی شەو و رۆژتان لە هەشت سەعات زیاتر نەبێت.
پێویسته له وه‌رزش دانه‌بڕێین
خوبەیب رۆستەم، راهێنەری لەشجوانییه له هۆڵی وه‌رزشی یه‌كێك له هوتێله‌كانی سلێمانی.
ئه‌و گوتی: "رۆژانە هۆڵەکەمان کراوە دەبێت، وەک رۆژانی تر، کە لە 6 بەیانی تا 11 شەوه، ئێسته‌ش کە مانگی پیرۆزی ڕەمەزانە، دەکرێت بڵێین یاریزان کەمتر روو دەکەنە هۆڵەکانی لەشجوانی، بە حوکمی ئەوەی لە رۆژدا بەڕۆژوو دەبن و هێز و توانایەکی کەمتریان پێیە بۆ ئەوەی بتوانن وەرزشەکانیان ئەنجام بدەن، بەڵام ئیمە وەک راهێنەر هەمیشە ڕێنمایی دەدەینە یاریزانان، کە دانەبڕێن لە وەرزش و کاتەکانیان ڕێک بخەن لەگەڵ ژەمە خۆراکەکانیان تا بەردەوام بن لەم مانگە پیرۆزەدا".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "هەندێک لە یاریزانان دێن بۆ ئەوەی کێشی لەشیان دابەزێنن، کە هەلێکی باشە بۆ ئەو کەسانە، پاشان هەندێکی تر لەو یاریزانانە، کە جەستەیان ماسوولکەیەکی باشی دروست کردووە، دێت تا بتوانن ئەو ئاسته‌ی ماسوولكه‌كان راگرن و کێشیان زیاتر کەم نەکات.
خوبه‌یب هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمە هەمیشە بۆ هەردوو جۆر لەم یاریزانانە، رێنمایی تەواو دەدەین و کۆرسی خۆراک و کۆرسی مه‌شقه‌كانیان پێدەدەین، تا بتوانن سوودێكی باش بکەن، به تایبه‌تی لەم مانگە پیرۆزەدا.
وشه، پەریهان عومەر