توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی سه‌نته‌ری هه‌داسای پزیشكی له ئیسرائیل ده‌ری ده‌خات كه ڤاكسین و تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا، كاریگه‌ریان له‌سه‌ر توانای وه‌چه‌خستنه‌وه‌ی ژن نییه.
منداڵدان له‌و نه‌خۆشییه پارێزراوه
ئێسته توێژینه‌وه‌كه له چه‌ند سه‌نته‌رێكی پزیشكی هاوشێوه له‌ژێر چاوخشاندنه‌وه‌یه، كه له توێژینه‌وه‌كه 32 ژن به‌شداریان كردووه، وه‌ك رۆژنامه‌ی "جۆرشه‌لیم پۆست"ی ئیسرائیلی له عنات هیرشكۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه‌ی پیتاندنی ده‌سكرد له نه‌خۆشخانه‌ی هه‌داسای گواسته‌وه.
هیرشكۆ گوتی، به‌شداران كرانه سێ به‌ش، ئه‌وانه‌ی ڤاكسینیان وه‌رگرتووه و ئه‌وانه‌ی له كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌یشی تووشی نه‌بوونه، پزیشكان تاوتوێی فه‌رمانی شله‌ی منداڵدان و باشیی كوالێتی هێلكۆكه‌كانیان كردن.
زیاتر گوتی، توێژه‌ران هیچ گۆڕانكارییه‌كه‌یان له شله‌ی هێلكه‌دانی ئه‌و ژنانه نه‌بینی كه تووشی ڤایرۆسه‌كه بوونه، بۆیه زۆر خۆشحاڵ بووین، چونكه ڤاكسینه‌كه هیچ زیانێكی به‌و شله‌یه نه‌گه‌یاندووه، روونی كرده‌وه، وه‌ك چۆن دژه‌ته‌ن له‌ناو خوێنی ژنه‌كان هه‌بوو، له‌ناو ئه‌و شله‌یه‌یش هه‌بووه.
روونی كرده‌وه، ئه‌وه‌یش شتێكی گرنگه، چونكه بۆمان ده‌ركه‌وت كه منداڵدان له‌و نه‌خۆشییه پارێزراوه، ئه‌و شاره‌زایه سه‌رسڕمانی خۆی باس كرد له‌وه‌ی چۆن كه‌سانێك ترسیان هه‌یه به‌وه‌ی ڤاكسین به نه‌رێنی كار له وه‌چه‌خستنه‌وه‌ی ژن ده‌كات؟