گۆرانیبێژی لاو شاباز زەمانی بڕیاره لە ڕۆژانی جەژنی ڕه‌مه‌زان نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی بەناوی "چاوەڕوانی" به شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ بڵاو بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 20ی نیسان، گۆرانیبێژی لاو شاباز زەمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "نوێترین به‌رهه‌مم بۆ گۆرانی چاوه‌ڕوانییه به شێوه‌ی كلیپ، كه به‌رهه‌مێكی جیاواز و پڕ چێژه، لای خۆم به‌رهه‌مێكی خۆشه‌ویسته و دڵنیام ههوادرانیشم بەدڵتان ده‌بێت".
ڕوونی كرده‌وه، "ئه‌م به‌رهه‌مه له تێكست و میلۆدی خۆمه، كاری دابه‌شكردنی موزیكی له‌لایه‌ن محەمه‌د كورده و شوان ئه‌كره‌م بۆ كراوه، كاری موزیكی له وڵاتی توركیا بۆ كراوه، به‌رهه‌می ستۆدیۆی (zs)ه، بڕیاره له ڕۆژانی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زندا بڵاو بكرێته‌وه".
شاباز زه‌مانی /32/ ساڵ لە شاری سلێمانی لە دایك بووە، خاوه‌نی چه‌ند به‌رهه‌مێكی هونه‌رییه، به‌ناوبانگترین به‌رهه‌می هونه‌ری به‌ناوی "دەستت بێنە" بوو كه زۆرترین بینه‌ری هه‌بوو ئه‌وكات، هه‌وادارانی سه‌رسامی جوانییه‌كه‌یه‌ن و به جوانترین و قۆزتریین هونه‌رمه‌ند ناوی ده‌به‌ن. لە ساڵی 2017 ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە، دوا به‌رهه‌می ئه‌لبوومێكی هونه‌ری بوو به‌ناوی "چه‌تر" كه پێكهاتبوو له 13 تراك، ساڵی پار بڵاوی كرده‌وه.