دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی دواییدا باسی ئه‌وه كرا كه گفتوگۆیه‌كی نهێنی له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت و عێراق رۆڵی میانگیر ده‌بینێت، كه پێشتر ته‌نیا رۆڵی نامه‌به‌ری له نێوان واشنتن و تاران هه‌بوو، سه‌رۆكی فراكسیۆنێكی په‌رله‌مانی عێراق بوونی ئه‌و گفتوگۆیانه دووپات ده‌كاته‌وه.
محه‌مه‌د خالیدی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی "به‌یارق ئه‌لخه‌یر"، له په‌رله‌مانی عێراق گوتی، زنجیره‌یه‌ك كێشه له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران‌دا هه‌یه به‌ناوی جیاجیاوه، دیارترینیان چوارچێوه‌ی ئابوورییه كه گرنگترینه و كاریگه‌ری بۆ سه‌ر دۆسیه‌كانیتر هه‌یه.
دیداره‌كان له شوێنی تری دنیا دووباره بوونه‌ته‌وه
زیاتر گوتی، دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی جۆ بایدن ده‌سه‌ڵاتی له كۆشكی سپی گرته ده‌ست، ده‌رگای گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئێران واڵا كرد، دووپاتی كرده‌وه، ئه‌و قسانه‌ی له‌باره‌ی بوونی دیدیاری نهێنی له نێوان شاندی ئه‌مه‌ریكا و ئێران له به‌غدا ده‌كرێت، راستن و به‌رده‌وامیشه، هه‌روه‌ها له شوێنی تری دنیا دووباره بوونه‌ته‌وه.
خالیدی ئاماژه‌ی كرد، عێراق رۆڵی كارای له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه و كاریگه‌ریی له‌و دیدارانه هه‌یه له رووی پاڵنان به‌ره‌و دۆخێكی سه‌قامگیرتر له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
شایه‌نی باسه راپۆرته‌كانی هه‌واڵ باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه گفتوگۆی نهێنی له نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا دوور له راگه‌یاندنه‌كان له به‌غدا به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به رێككه‌وتن ساز كراوه.