دواى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى سێ هه‌فته‌ى ڕابردوو نرخى مریشك به‌شێوه‌ى به‌رچاو به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆمار كرد، ئێسته جارێكى تر نرخى مریشك له كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان دابه‌زینى تۆمار كرد و به گوته‌ى یه‌كێك له خاوه‌ن كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان ئه‌مشه‌و یه‌ك كیلۆ مریشك له كێڵگه‌كانه‌وه به دوو هه‌زار و 250 دینار فرۆشراوه.
كۆتایی مانگى ڕابردوو نرخى مریشك له بازاڕه‌كاندا به‌شێوه‌ی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه و هه‌ر كیلۆیه‌ك مریشكى زیندوو گه‌یشته نزیكه‌ى چوار هه‌زار دینار، هۆكاره‌كه‌یشى ئه‌وه‌بوو كه به‌شى هه‌ره‌زۆرى خاوه‌ن كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان به‌هۆى ئه‌و زیانه‌ى له ڕابردوو كردبوویان جووجكیان داغڵ نه‌كردبوو ئه‌وه‌یش وایكرد مریشك كه‌مبێته‌وه و خواستیشى له‌سه‌ربوو.
نازم جاف، خاوه‌نى كێڵگه‌ى په‌له‌وه‌ر و جێگرى كۆمه‌ڵه‌ى كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، "ئێمه پێشتر باسى ئه‌وه‌مان كرد كه به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى مریشك كاتییه، هۆكاره‌كه‌یشى په‌یوه‌ست نه‌بوو به خاوه‌ن كێڵگه‌كان، به‌ڵكو ئه‌و زیانانه‌ى كه پێشتر خاوه‌ن كێڵگه‌كان كردبوویان به‌هۆى ئه‌وه‌وه له %70 بۆ %80ى خاوه‌ن كێڵگه‌كانى هه‌رێم و عێراق جووجكیان داغڵ نه‌كردبوو بڕه‌كه زۆر كه‌م ببوویه‌وه."
ڕوونى كرده‌وه، ئێسته جارێكى تر نرخى مریشك له كێڵگه‌كان و بازاڕه‌كان كه‌مبووه‌ته‌وه و شه‌وى ڕابردوو مریشك له بازاڕه‌كان به دوو هه‌زار و 250 دینار فڕۆشراوه، ئه‌وه‌یش نرخێكى زۆر كه‌مه و به‌و شێوه‌یه خاوه‌ن كێڵگه‌كان له زیاندان، چونكه به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى عه‌له‌ف و جووجك و دۆلاریش، ئێسته یه‌ك كیلۆ مریشك له كێڵگه‌كان دوو هه‌زار و 500 دینار له‌سه‌رمان ده‌كه‌وێت، پێشتر كه دۆلار به‌رزنه‌ببوو یه‌ك كیلۆ دوو هه‌زار دینار له‌سه‌رمان ده‌كه‌وێت.
ئاماژه‌ى كرد، به‌داخه‌وه ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌ى مریشك به‌رزبووه‌وه هه‌ڵایه‌كى زۆرمان له‌سه‌ر دروستكرا له كاتێكدا هۆكاره‌كه ئێمه نه‌بووین به‌ڵكو كه‌مى مریشك بوو، به‌ڵام ساڵانه نرخى مریشك ده‌گاته خوار دوو هه‌زار دینار و خاوه‌ن كێڵگه‌كان ئه‌و هه‌موو زیانه ده‌كه‌ن، به‌ڵام هیچ كه‌س قسه‌مان له‌سه‌ر ناكات و له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه تا ئێسته زیانى خاوه‌ن كێڵگه‌كان به‌هۆى دابه‌زینى نرخى مریشك سه‌روو 20 ملیار دیناره‌وه‌یه، كێ قه‌ره‌بوو ئێمه ده‌كاته‌وه، ته‌نیا بۆ چه‌ند ڕۆژێك مریشك گرانبوو، هه‌مووان ڕووى ده‌میان له ئێمه بوو.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى