زه‌ریف باسی دیداری هه‌مووانی كرد جگه‌ له‌ لاهوور جه‌نگی

:: AM:11:05:28/04/2021 ‌
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، دوای سەردانەكەی بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان، لە تویتێكدا باس لە سەردانەكەی دەكات و ناوی ئەو كەسانە دەهێنێت چاوی پێ كەوتوون، بەڵام لە هاوسەرۆكانی یەكێتی، تەنیا ئاماژە بە ناوی بافڵ تاڵەبانی دەكات.

لە تویتەكەیدا زەریف نووسیویەتی، لە رۆژی دووەمی گەشتەكەیدا لەگەڵ بەرپرسان و كەسایەتییە ناسراوەكانی عێراق كۆ بووەتەوە و چاوی بە عەمار حەكیم، نووری مالیكی، عادل عەبدولمەهدی، قاسم ئەعرەجی و سەرئوسقوف لوئیس ساكۆ كەوتووە.

هەروەها ئاماژەی داوە كە دڵخۆش بووە بەوەی لە هەولێر چاوی بە مەسعوود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، مەسروور بارزانی، قوباد تاڵەبانی و بافڵ تاڵەبانی و كۆمەڵێك دۆستی تری كەوتووە.

پێویستە بگوترێ رۆژی پێشتریش زەریف لە تویتێكدا باسی لەوە كردبوو، دڵخۆشە لەوەی لە بەغدا چاوی بە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران، حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمان، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و بەشێك لە رێبەرانی شیعە و سوننە كەوتووە.

ئەو لەگەڵ بافڵ وەك دوو هاوسەرۆكی یەكێتی پێشوازییان لە وەزیری دەرەوەی ئێران كرد.


لە هەردوو تویتەكەی وەزیری دەرەوەی ئێراندا، بە هیچ شێوەیەك ناوی لاهوور شێخ جەنگی نەهاتووە،  لەكاتێكدا ئەو لەگەڵ بافڵ وەك دوو هاوسەرۆكی یەكێتی پێشوازییان لە وەزیری دەرەوەی ئێران كرد. هەر لە تویتەكەی زەریفدا ئاماژە بەوە كراوە سەردانی داهاتووی مەسقەتی عومان دەبێت.



وشە - وشه‌