هیچ متمانه‌یه له نێوان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌ماوه، به‌ڵام ئێسته ئه‌و دوو حزبه به‌بێ هیچ بنه‌مایه‌كی پێشینه هاوپه‌یمانیه‌تیان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێكهێناوه. كادرانی ئه‌و دوو حزبه گومانیان له یه‌كتر هه‌یه و به دووریش ده‌زانرێ هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه تا كۆتا رێ به‌رده‌وام بێ.
له‌وكاته‌وه‌ی كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له یه‌كێتی جیا بووه‌وه كێشه له‌نێوان ئه‌و دوو حزبه به‌رده‌وامه، له چه‌ند هه‌ڵبژاردنی ڕابردوو به‌تایبه‌ت دوای ساخته‌كارییه‌كی زۆری یه‌كێتی به ته‌واوی متمانه‌ی نێوان ئه‌و دوو هێزه له‌ناوچوو.
یه‌كێتی نوێ، هه‌وڵی زۆر ده‌دات متمانه له‌گه‌ڵ گۆڕان به‌تایبه‌ت له سلێمانی دروست بكاته‌وه
یه‌كێتی له‌دوای كۆنگره‌وه كه پێی ده‌ڵێن، یه‌كێتی نوێ، هه‌وڵی زۆر ده‌دات متمانه له‌گه‌ڵ گۆڕان به‌تایبه‌ت له سلێمانی دروست بكاته‌وه، به‌ڵام گۆڕان پێی وابوو هیچ پێویستییه‌ك له پێوه‌ندییه‌كی سیاسیی تۆكمه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نییه.
ته‌قه‌كردن له گرده‌ی زه‌رگه‌ته‌ی مه‌كۆی گۆڕان و دڕاندنی وێنه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فای رێكخه‌ری گشتیی كۆچكردووی گۆڕان به ته‌واوی ئه‌و دوو هێزه‌ی له‌یه‌كتر دوور خسته‌وه. به‌ڵام ئێسته به‌هۆی خراپی ره‌وشی سیاسیی و پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری هه‌ردوولا په‌نایان بۆ هاوپهیمانییهتیهكی ناچاری بردووه كه به‌قسه‌ی مه‌لا به‌ختیار ئه‌وه هاوپه‌یمانی گولاجه نه‌ك عیلاج.
دوای تۆماركردنی ئه‌و هاوپه‌یمانییه له‌نێوان گۆڕان و یه‌كێتی، كادرانی هه‌ردوو لا گومانیان له یه‌كتر هه‌یه، هه‌ندێك به توانجه‌وه قسه له‌سه‌ر هاوپه‌یمانییه‌كه ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیش رژدن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕوونه ئه‌وه‌یه كه زۆرینه‌ی كادرانی یه‌كێتی "شاگه‌شكه‌بوون".
گومانی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه تاسه‌ر ئه‌و هاوپه‌یمانییه به‌رده‌وام نه‌بێت
كادرێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پێچه‌وانه‌ی شاگه‌شكه‌بوونی زۆرێك له كادره‌كانی تری حزبه‌كه‌یه‌تی و پێی وایه كه ئه‌و هاوپه‌یمانییه خۆشه‌ویستی یه‌كلایه‌نه و جگه له زیندوكردنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ناو تابوته‌كه‌یدا هیچی تر نیه.
ژوان ئه‌حمه‌د كادری پێشكه‌وتووی یه‌كێتی پێی وایه، كاتێك ئه‌و هاوپه‌یمانییه جێی شانازی ده‌بوو كه پارتی و لایه‌نه‌كانی تریشی تێدا بوایه.
ئه‌و له فه‌یسبووكی خۆی نووسیویه‌تی و گومانی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه تاسه‌ر ئه‌و هاوپه‌یمانییه به‌رده‌وام نه‌بێت، چونكه پرسیاری ئه‌وه‌ی كردووه كه ئایا هیچ ده‌نگده‌رێكی گۆڕان ئاماده‌یه ده‌نگ به كاندیدی یه‌كێتی بدات له‌و بازنه‌یه‌ی كاندیدی گۆڕانی تیا نیه؟ یان یه‌كێتییه‌ك ده‌نگ ده‌داته گۆڕان؟ بێگومان نه‌خێر.
هه‌ر له نووسینه‌كه‌ی ژووان باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه "سه‌مه‌ره‌تر ئه‌وه‌یه له دوێنێ شه‌وه‌وه هه‌رچی كادری یه‌كێتی یه ده‌یبینم شاگه‌شكه بووه به‌م هاوپه‌یمانێتییه و زۆریش دڵخۆشن پێی، به‌ڵام كادر و ئه‌ندامانی گۆڕان خۆیان لێ كردووه به كه‌ڕه‌ی شه‌ربه‌ت".
هه‌رچی كادر و لایه‌نگرانی گۆڕانه تا ئێسته هیچ بۆچوونێكی روونیان له‌سه‌ر هاوپه‌یمانییه‌كه نییه، به‌ڵام به‌شێكیان به ته‌نزه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه قسه ده‌كه‌ن.
ئه‌وانه‌یشی كه له گۆڕان ناڕازین ده‌نووسن " عه‌یبه‌یه كاندیدی گۆڕان بچێته پشتی لاهوور جه‌نگی و بانگه‌شه بۆ گۆڕانكاری بكات".
خالید سلێمان هه‌ڵسووڕاوی پێشووی گۆڕان كه ئێسته ناڕازییه نووسیویه‌تی " عه‌یبه‌یه هاوپه‌یمانییه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تی لاهوور جه‌نگی گۆڕانی تێدابێ، كاندیدی گۆڕان چۆن ده‌بێ بچێته پشتی لاهوور جه‌نگییه‌وه بۆ بانگه‌شه‌ی گۆڕانكاری بوه‌ستێ".
ئه‌و ڕێككه‌وتنی ناچارییه و هیچ له گومان و دووركه‌وتنه‌وه‌ی نێوان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه‌م ناكاته‌وه
"وشه" هه‌وڵی زۆری‌دا كه به‌رپرسانی گۆڕان و یه‌كێتی له‌وباره‌یه‌وه قسه‌یان هه‌بێ، به‌ڵام به‌شێكی له ناوه‌ڕۆكی ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان ئه‌وه‌یه بۆ زه‌مینه‌سازی سه‌رگرتنی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه تا دوای هه‌ڵبژاردن دژی یه‌كتر قسه نه‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، بۆ "وشه" گوتی، گۆڕان به پێویستی زانیوه بۆ ئه‌و دۆخه‌ی ئێسته سلێمانی ئه‌و هاوپه‌یمانییه بكات. ڕوونیشی كرده‌وه كه چیتر خه‌ڵكی سلێمانی هیلاك ناكرێ به‌تایبه‌ت له بانگه‌ی ئه‌وجاره.
به بڕوای ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌و ڕێككه‌وتنی ناچارییه و هیچ له گومان و دووركه‌وتنه‌وه‌ی نێوان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه‌م ناكاته‌وه.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بازنه‌كان دابه‌ش كراون، واتا له بازنه‌یه‌ك كه گۆڕان كاندیدی هه‌بێت یه‌كێتی كاندیدی نابێت. بۆ نمونه ئه‌گه‌ر له چه‌مچه‌ماڵ ده‌نگی گۆڕان زۆر بێ ئه‌وه یه‌كێتی كاندیدی نابێت و ده‌نگ بۆ كاندیده‌كه‌ی گۆڕان ده‌بێت.