خولی راهێنەرایەتیی ئاسیا لە هەولێر دەكرێتەوە
یەكەتیی تۆپی پێی كوردستان بەفەرمی نووسراوێكی ئاراستەی یەكەتیی تۆپی پێی عێراق كرد بەمەبەستی رەزامەندی وەرگرتن لەسەر كردنەوەی خولی راهێنەرایەتی ئاسیوی لەسەر ئاستی (C) لە شاری هەولێر بۆ راهێنەرەكانی كوردستان، دوای كەمتر لە 24 كاژێر یەكەتییەكەی عێراق رەزامەندی خۆی پێشان دا.
سەفین كانەبی سەرۆكی یەكەتیی تۆپی پێی كوردستان رایگەیاند: به ناوی یه‌كەتیی تۆپی پێی كوردستان سوپاسی برای به‌رێزمان (عەبدولخالق مەسعوود) سه‌رۆكی یه‌كەتیی تۆپی پێی عێراق ده‌كه‌ین كه له ماوه‌ی كه‌متر له 24 كاژێردا وه‌ڵامی نووسراوی فەرمی یەكەتییەكەمانی دایەوە سەبارەت بە كردنەوەی خولی راهێنەرایەتیی ئاسیوی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و راهێنه‌رانه‌ی كوردستان بكه‌ینه‌وه، كه بڕوانامه‌ی (C) ئاسیایان نییه.
كانەبی بۆ وەراگەی فەرمی یەكەتییەكەی هەروەها گوتی: ئه‌م خوله به خۆڕاییه واته (راهێنه‌ره به‌شداربووه‌كان هیچ بڕه پاره‌یه‌ك ناده‌ن)، به‌م زووانه‌ش له شاری هه‌ولێر ده‌كریته‌وه و سه‌رجه‌م راهێنه‌رانی كوردستان ده‌توانن به‌شداری تێدا بكه‌ن، بڕوانامه‌كه‌ش له‌لایه‌ن یه‌كەتیی تۆپی پێی ئاسیا باوه‌ڕپێكراوه.
زیاتر گوتی: به‌ڵێنیش بە راهێنەرانی كوردستان دەدەین دوای كۆتاهاتنی ئه‌م خوله، كاری جدی بكه‌ین بۆ كردنه‌وه‌ی خولی راهێنەرانی لەسەر ئاستی (A,B) بەبێ بەرامبەر و به خۆڕایی.
جێی باسە لە ماوەی رابردوودا چەندان خولی تر راهێنەرایەتی ئاسیوی لەسەر ئاستەكانی (A,B,C) لە شارەكانی كوردستان كراوەتەوە، بەڵام تا ئێستا بە خۆرایی نەبوو لە بەرامبەر بەشداریكردن پارە لە راهێنەرانی كوردستان وەردەگیرا.
وشە -
ئامانج ئه‌كره‌م