ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان یاری نێوان دوو تیپی مه‌خموور شی ده‌كاته‌وه و ئه‌نجامه‌كه‌یشی له فه‌یسبووكی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه.
به‌لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه یاریه‌كه یه‌كلابووه‌ته‌وه
نه‌سروڵا سورچی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 20ی قه‌ره‌چووغ له فه‌یسبووكی خۆی بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه ئاماده‌ی یارییه‌كی نێوان هه‌ردوو تیپی "مناره و ئه‌ستێره‌كان" بووه و وه‌ك ئه‌و نووسیویه‌تی" له یاریه‌كه‌دا هه‌ردوو تیپ به گوڵێك یه‌كسانبوون و دواتر به‌لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه یاریه‌كه یه‌كلابووه‌ته‌وه كه تیپی مناره توانی به ئه‌نجامی 3 به 2 ببێته براوه‌ی یاریه‌كه.
هه‌موو ئه‌و شرۆڤهكردنهی نه‌سروڵا سورچی بۆ یاره‌یه‌كه بۆ ئه‌وه بووه كه بڵێ، ئه‌ویش به‌شداری له رێوره‌سمی خه‌ڵات دابه‌شكردنه‌كه كردووه و پێی گوتوون وه‌رزش هۆكارێكی گرنگی سه‌رخستنی گه‌نجانه.
یه‌كه‌مجار نییه نه‌سروڵا سورچی به‌شداری له ڕێورهشمی له‌وجۆره ده‌كات، پێشتریش له‌ڕێوره‌سمی خه‌ته‌نه‌كردنی منداڵێك ئاماده‌بوو كه ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له‌ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا لێ كه‌وته‌وه.
سورچی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتییه، یه‌كێكه له‌و سهركردایهتیانهی یه‌كێتی كه له‌ناوه‌ندی بڕیار په‌راوێزخراوه و كه‌متر ئاگای له بڕیاره‌كانی یه‌كێتییه.