وەزیری دارایی واژووی لەسەر بودجەی هەرێمی كوردستان كرد

:: AM:09:22:11/05/2021 ‌
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، واژووی لەسەر بودجەی ساڵی 2021ـی هەرێمی كوردستان كرد.

ئەمڕۆ سێشەم 11ـی ئایار، ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری، واژووی لەسەر بودجەی هەرێمی كوردستان كرد و ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد.

ئامادەكردنی بودجەی هەرێمی كوردستان، لە دوای هەشت ساڵ دێ‌ كە دوای ساڵی 2013 هەرێمی كوردستان بەهۆی تەنگژەی داراییەوە بودجەی نەبووە.

ئەو پڕۆژەیاسایە لەسەر داهاتە ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان ئامادە كراوە، ئەوەیش دوای وەرگرتنی ڕاپۆرتی سەرجەم وەزارەتەكان لەسەر داهات و خەرجییەكانیان.


وشە - رامیار جەواد