گه‌نجێكی ئیتاڵی تووشی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌جیاتی ته‌نیا دوو ژه‌م له ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌رگرێت، شه‌ش دانه‌ی به یه‌ك جار پێ دراوه.
میدیاكانی ئیتاڵیا بڵاویان كرده‌وه، گه‌نجێكی وڵاته‌كه كه ته‌مه‌نی ته‌نیا 23 ساڵه، له ڕێی هه‌ڵه‌ی په‌رستارێكه‌وه شه‌ش ژه‌می ڤاكسینی كۆرۆنای له جۆری فایزه‌ر و بایۆنتێك لێ دراوه.
ئه‌و گه‌نجه ئێسته له‌ژێر چاودێریی پزیشكدا له نه‌خۆشخانه‌ی توسكانای ناوه‌ندی ئیتاڵیا دانراوه، به‌پێی قسه‌ی پزیشكه‌كانی دۆخی ته‌ندروستیی جێگیره.
ڕوون كراوه‌ته‌وه، ئه‌و په‌رستاره‌ی ده‌بوو ده‌رزییه‌كه له گه‌نجه‌كه بدات، له‌جیاتی یه‌ك ژه‌مه ڤاكسین بكاته ناو ده‌رزییه‌كه‌وه، به هه‌ڵه شووشه‌یه‌ك له ڤاكسینه‌كه‌ی وه‌رگرتووه و له‌و گه‌نجه‌ی داوه كه ده‌كاته شه‌ش ژه‌می ته‌واو.
كۆمپانیای بایۆنتیكی ئه‌ڵمانی كه هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای فایزه‌ری ئه‌مه‌ریكی، ڤاكسینێكی هاوبه‌شیان له دژی كۆرۆنا به‌رهه‌م هێناوه، ده‌بێت به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م ڤاكسینه ته‌نیا دوو ژه‌می له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا لێ وه‌ربگرن، تاکو ئێستە سەبارەت بە کاریگەرییەکانی وەرگرتنی شەش ژەم بەیەکەوە، هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.