ڕادێته‌ر پێوه‌ندییه‌كی سه‌ره‌كی به بزوێنه‌ر و ڕێكخستنه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی هه‌یه، بوونی كێشه‌یه‌كی بچووك له‌و ڕادێته‌ره، كێشه بۆ ئۆتۆمبێل دروست ده‌كات، یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ی زۆر دووچاری ڕادێته‌ر ده‌بێته‌وه، نه‌مانی قه‌پاغی سه‌ری ڕادێته‌ره‌كه‌یه یان كۆنبوونیه‌تی كه ئه‌مه‌یش گرفتی گه‌وره دروست ده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه هاوكار حه‌مه‌ده‌مین شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل، به ''وشه''ی ڕاگه‌یاند، له‌م وه‌رزه‌دا كێشه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی بزوێنه‌ر ''حه‌ماوه'' یه‌كێكه له سه‌ره‌كیترین كێشه‌كان كه دووچاری ئۆتۆمبێله‌كان ده‌بێته‌وه، ئه‌مه به‌گوێره‌ی حاڵه‌تی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌گۆڕێت، به‌ڵام له‌لایه‌كی تریشه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قه‌پاغی سه‌ری ڕادێته‌ر، چونكه نه‌مانی ئه‌و قه‌پاغه ڕاگری په‌ستانی ئاو ناهێڵێت، به‌شێوه‌یه‌ك ئاوی ڕادێته‌ره‌كه كه‌م ده‌كات، ئه‌مه‌یش گرفتی حه‌ماوه بۆ ئۆتۆمبێل دروست ده‌كات.
پێویستە زوو زوو پشکنین بۆ ڕادێتەر و قەپاغی سەری ڕادێتەر بکرێت، بۆ ئەوەی لە بەرزبوونەوەی حەماوە ڕزگارت بێت
ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌م قه‌پاغه گرنگه بۆ ڕاگرتنی سووڕی ئاو به هاوسه‌نگی، به‌شێوه‌یه‌ك ناهێڵێت ئاوی ڕادێته‌ر كه‌م بكاته‌وه، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات سووڕی ئاو له‌ناو ڕادێته‌ره‌كه كار بكات و كاتێك بزوێنه‌ر پێویستی به ساردكردنه‌وه بوو، راسته‌وخۆ كرداری ساردكردنه‌وه ئه‌نجام ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ماوه‌ی بزوێنه‌ره‌كه به‌رز نه‌بێته‌وه.
له هاویناندا ئۆتۆمبێل زیاتر دووچاری به‌رزی حه‌ماوه ده‌بێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بێ شۆفێر زیاتر ئاگاداری باری ڕادێته‌ر و گه‌رمی بزوێنه‌ره‌كه‌ی بێت، ئه‌گه‌ریش له‌ناو داشبۆڕددا بینرا حه‌ماوه به‌رز بووه‌ته‌وه، پێویسته راسته‌وخۆ ئۆتۆمبێله‌كه ڕابگریت تا حه‌ماوه داده‌به‌زێت، یانیش بیبه‌یته لای كه‌سانی شاره‌زا بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن. له‌و حاڵه‌ته‌یشدا زۆرجار سه‌یری قه‌پاغی سه‌ری ڕادێته‌ر بكه بزانه كێشه‌ی هه‌یه یان نا؟