بەهای دراوە ئەلیكترۆنییەكان دابەزی

:: PM:04:15:11/05/2021 ‌
بەهای دراوە ئەلیكترۆنییەكان بەرێژەیەكی بەرچاو دابەزین، بیتكۆین كە ناسراوترینیانە 5% لە بەهای كەم بووەوە و ئێستە بە 55 هەزار و 300 دۆلار دەفرۆشرێت.

نرخی ئێستەی بیتكۆین بەراورد بە هەفتەی رابردووش، 3% كەمترە و بە گشتی بەهای بازاڕی دراوەكە دەگاتە تریلیۆنێك و 34 ملیار دۆلار.

یەك ملیۆن و 319 هەزار بیتكۆین لە بازاڕەكان ئاڵوگۆڕ كراوە


لە 24 سەعاتی رابردوودا یەك ملیۆن و 319 هەزار بیتكۆین لە بازاڕەكان ئاڵوگۆڕ كراوە، بەهای ئەو مامەڵەیەش دەگاتە 73 ملیار دۆلار. ژمارەی بیتكۆینەكانی دنیاش دەگاتە 18 ملیۆن و 706 هەزار و 700 دانە.

دراوی ئیتریۆمیش ئەمڕۆ تووشی دابەزین بوو و 5.3% لە بەهاكەی لە دەست دا، هەر یەكەیەكی ئەو دراوەش ئێستە بە سێ هەزار و 900 دۆلار دەفرۆشرێت.

نرخی داج كۆینیش 4.4% دابەزی و ئێستە بە نزیكەی 50 سەنت ئاڵوگۆڕ دەكرێت. ئەم جۆرە دراوە هەفتەی رابردوو  تا 73 دۆلاریش هەڵكشابوو، بەڵام یەك لەسەر سێی نرخەكەی بەراورد بە هەفتەی رابردوو لە دەست داوە.

لە 24 سەعاتی رابردوودا بە بەهای 280 ملیار دۆلار لە بازاڕەكانی دنیا كڕین و فرۆشتن بە دراوە ئەلیكترۆنییەكان كراوە، ژمارەی دراوە ئەلیكترۆنییەكان لە دنیادا دەگاتە نۆ هەزار و 681 دراو.



وشە - سلێمان تاشان