به‌هۆی فرۆشتنی مریشكی مرداره‌وه‌بوو، لیژنه‌ی ئابووری قایمقامییه‌تی سۆران شوێنێكی فرۆشتنی مریشكی داخست.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 11ی ئایار، رێبوار مه‌حموود به‌رپرسی لیژنه‌ی ئابووری سۆران، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه ئاگه‌دار كراینه‌وه كه له فرۆشتنی مریشك فێڵ له هاووڵاتییان كراوه، دوای پشكنین ده‌ركه‌وت كه دووكانه‌كه پڕ بووه له مریشكی مرداره‌وه بوو كه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه مردار ببوونه‌وه.
زیاتر روونی كرده‌وه كه ئه‌و فرۆشیاره دووكانێكی تری له ته‌نیشت شوێنه‌كه‌ی خۆی كردووه‌ته‌وه و ساردكه‌ره‌وه‌یه‌كی دانابوو پڕی كردبوو له مریشكی مرداره‌وه‌بوو، كاتێك هاووڵاتیی داوای مریشكی كردووه له دووكانه‌كه‌ی تری بۆی گۆڕیوه به‌وانه‌ی كه ناته‌ندروست بوون.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی ئه‌و به‌رپرسه ته‌نیا له‌و دووكانه‌دا توانراوه 80 كیلۆ گۆشتی مریشكی مرداره‌وه‌بوو ده‌ستی به‌سه‌ردابگرین و خاوه‌نه‌كه‌یشی رێككاری یاسای به‌رانبه‌ر گیراوه‌ته‌وه به‌ر.
به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زان، خواست له‌سه‌ر گۆشتی مریشك زیادی كردووه، بۆیه پێده‌چێ ئه‌و فرۆشیاره ئه‌وه‌ی به ده‌رفه‌ت زانیبێت و مریشكی مرداره‌وه‌بووی به هاووڵاتییان فرۆشتبێت.
سۆران/ موڕشید برادۆستی