کاریگەری شەحنی نا ئۆرجیناڵ لەسەر پاتری مۆبایل

:: PM:05:38:11/05/2021 ‌

زۆر کەس هەن بەدەست زوو هاتنە خوارەوە شەحنی مۆبایلەکانیان دەناڵێنن، بێ ئاگا لەوەی لەناوانەیە کێبڵ و سەری شەحنی خراپ بەکاربهێنن، چونکە یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی زوو هاتنە خوارەوەی شەحن ئەو کێبڵەیە کە مۆبایلەکەتی پێ شەحن دەکەیتەوە.

لەمبارەیەوە، محەمەد خدر شارەزای لە بواری فرۆش و چاککردنەوە مۆبایل بۆ ''وشە'' ئاشکرای کرد، سەرە شەحن یان کێبڵی شەحن، بۆ مۆبایل دوو پارچەی گرنگن بەتایبەت کاتێک ئۆرجیناڵ بن، بۆیە باشترە وایە کاتێک شەحن بەکاردەهێنیت ئۆرجیناڵ بن، چونکە شەحنی خراپ یان نا ئۆرجیناڵ بۆ پاتری مۆبایل خراپە و زوو شەحن دادەبەزێنێت.

بەکارهێنانی شەحنی نا ئۆرجیناڵ، زوو شەحن دادەبەزێنێت و پاتریش خراپ دەکات

ئەوەیشی خستووەتەڕوو، ئەم گرفتە زیاتر لە ئایفۆندا دیارە، کاتێک شەحنی ئۆرجیناڵی خۆی بەکارنەهێنیت هەم زوو شەحنت دادەبەزێت هەمیش پاتری مۆبایلەکەت بەرەو سکراپبوون دەڕوات. بۆیە هۆشیاریی دەدات کە باشتر وایە هەر جۆرە مۆبایلێک بەکاردەهێنیت شەحنی ئۆرجیناڵی بۆ بکڕە، ڕاستە کەمێک گرانترە، بەڵام باشترە بۆ مۆبایل.
 
زوو دابەزینی شەحن گرفتێکە زۆرینەی بەکارهێنەرانی مۆبایل بەدەستییەوە دەناڵێنن، هۆکاری ئەمەیش زۆرە، بەڵام سەرەکیترین هۆکار بۆی بەکارهێنانی شەحنی نا ئۆرجیناڵە.






وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان