له ساڵی 1669ی زاینی هۆڵه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئینگلیز په‌یماننامه‌ی بریدایان واژووكرد، به‌وهۆیه‌وه ململانێ و جه‌نگی درێژخایه‌نی نێوان هه‌ردوولا كۆتایی هات، به گوێره‌ی پهیماننامهكهیش هۆڵه‌ندا ده‌سبه‌رداری هه‌رێمی مانهاتن "نیویۆركی ئێسته" ده‌بێ بۆ ئینگلیز، له به‌رانبه‌ریشدا ئینگلیز ده‌سبه‌رداری دوورگه‌ی باندا ده‌بێ له سنووری خاكی ئه‌نده‌نووسیا بۆ هۆڵه‌ندا، دوای هۆڵه‌ندییه‌كان ده‌ستیان به كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی دوورگه‌كه كرد.
دوورگه‌ی باندا به یه‌كێك له‌و زنجیره دوورگانه داده‌نرێ كه ئه‌وكات به دوورگه‌كانی به‌هارات یان دوورگه‌ی پاشا‌كان ناویان ده‌برا، كه درێژكراوه‌ی دوورگه‌ی ئه‌رخه‌بیل بوو تا جاوا و سۆمه‌تره، له‌سه‌ر دوورگه‌ی باندا 10 گڕكانی بچووك بوونی هه‌بوو، ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆری دره‌خت و كێڵگه‌ی بههاراتیشی له‌سه‌ر بوو، له‌و سه‌رده‌مه‌یش ململانێی گه‌وره له نێوان داگیركه‌ران بوونی هه‌بوو، بۆ كۆنتڕۆلكردنی ئه‌و ناوچانه‌ی به به‌هاراته جۆراوجۆره‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندن، بۆیه هۆڵه‌ندا هه‌ر له زووه‌وه چاوی بڕیبووه ئه‌و دوورگه‌یه.
جیا له‌وه‌ی كه له‌سه‌ر دوورگه‌كه ژێرخانێكی گه‌وره‌ی به‌هاراته‌كان بوونی هه‌بوو، هاوكات له‌سه‌ر ئاستی جیهان به گه‌وره‌ترین ناوه‌ندی گوێزی هیندی داده‌نرا، له‌و كاته‌یش به‌رهه‌می گوێزی ته‌ڕی هیندی له ته‌واوی ئه‌وروپا بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كان زۆرترین خواستی له‌سه‌ربوو، ئه‌مه‌یش بووه هۆی ئه‌وه‌ی هۆڵه‌ندا به ته‌واوی هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوی دوورگه‌كه بدات و هیچ ئه‌گه‌رێكی هه‌ڵایسانی شۆڕش و ڕاپه‌ڕین له دژی داگیركهرییهكهی له‌لایه‌ن خه‌ڵكی دوورگه‌كه نه‌هێڵێت.
له دوورگه‌كه به‌رهه‌می زۆری به‌هارات و گوێزی هیندی لێ بوو كه ئه‌وكات له ئه‌وروپا به باشترین چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشییه‌كان هه‌ژمار ده‌كران
هۆڵه‌ندییه‌كان كۆمپانیای هیندی ڕۆژهه‌ڵاتی هۆڵه‌ندییان هاوشێوه‌ی به‌ریتانییه‌كان دامه‌زراند، تا هه‌رچی خێر و بێری ئه‌و دوورگانه‌ی ناوچه‌كه هه‌یه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆیان و ئه‌وروپای بگوێزنه‌وه. ئه‌و كۆمپانیایه‌ی هۆڵه‌ندا دایمه‌زراند زۆر فره‌وانتر و گه‌وره‌تر و به‌هێزتر بوو له كۆمپانیای ڕۆژهه‌ڵاتی هیندی به‌ریتانی، به ده‌وڵه‌تێك ناوی ده‌برا، چونكه هاوشێوه‌ی ده‌وڵه‌تێك دامه‌زراوه‌ی سیاسی و سه‌ربازی و بازرگانی و ئابووری و هه‌موو بواره‌كانی تری هه‌بوو.
خه‌ڵكی ناوچه‌كه پێش گه‌یشتنی
هۆڵه‌ندییه‌كان بۆ ناوچه‌كه چه‌ندان ده‌یه‌ی ڕووبه‌ڕووی پرتوگالییه‌كان بوونه‌وه و دوای ئه‌وه‌یش به‌هه‌مانشێوه دژی هۆڵه‌ندییه‌كان وه‌ستانه‌وه، خه‌ڵكی ئه‌و دوورگه‌یه داوای ئازادی ژیان و بازرگانیان ده‌كرد و هۆڵه‌ندییه‌كانیش هه‌ردووكیانی لێ قه‌ده‌غه كردبوون.
بۆ یاریكردن و به‌كارهێنانی داگیركه‌ران له دژی یه‌كتر، خه‌ڵكی دوورگه‌كه چه‌ند ڕێككه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ به‌ریتانییه‌كان كرد، ئه‌مه‌یش وایكرد هۆڵه‌ندا به فه‌رمانده‌یی پیته‌ر ویلیامز فیرهۆف هێزێكی پڕچه‌ك ڕه‌وانه‌ی دوورگه‌كه بكات، سه‌ره‌تا ئه‌و فه‌رمانده هۆڵه‌ندییه سه‌رۆك هۆز و كه‌سایه‌تییه‌كانی كۆكرده‌وه و سوپاكه‌ی له كه‌ناراوه‌كان هێشته‌وه، تا دانوستاندن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك هۆزه‌كان بكات، به‌ڵام ئه‌وان ڕه‌تیان كرده‌وه و له دوای گفتوگۆ هیرفۆف و 26 ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی تری هۆڵه‌ندایان كوشت.
ئه‌و ململانێیه ده‌یه‌یه‌كی خایاند و دواجاریش هیچ چاره‌سه‌رێكی تر نه‌مایه‌وه، ته‌نیا جه‌نگ و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی خوێناوی له نێوان هه‌ردوولا نه‌بێت، هۆڵه‌ندییه‌كان هێزی یه‌كجار زۆریان بۆ دوورگه‌كه هێنا و داوایان له خه‌ڵكه‌كه كرد كه خۆیان به‌ده‌سته‌وه بده‌ن، به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه ڕه‌تیان كردنه‌وه، ئه‌وانیش ده‌ستیان به كۆمهڵكوشتنیان كرد و ده‌ستیان له هیچ كه‌سێك نه‌پاراست.
هۆڵه‌ندییه‌كان ده‌یانه‌ویست زۆرترینی ئه‌و دوو به‌روبوومه بگه‌یه‌ننه ئه‌وروپا و قازانجی گه‌وره بكه‌ن، له‌و پێناوه خه‌ڵكی دوورگه‌كه‌یان كۆمه‌ڵكوژ كرد
هۆڵه‌ندا جان پیترسۆن كوینی وه‌ك سه‌رۆكی كۆمپانیای هیندی ڕۆژهه‌ڵاتی هۆڵه‌ندا دامه‌زراند، كه كه‌سێكی زۆر خوێن‌ڕێژ و به‌هێزبوو و دووپاتی له‌وه ده‌كرده‌وه، كه ئه‌گه‌ر بته‌وێ سه‌رئێشه‌ی خه‌ڵكی دوورگه‌كه كۆتایی پێ بهێنیت، پێویسته سه‌رجه‌میان بكوژی و كۆتاییان پێ بهێنیت.
له ئادار/مارسی 1621 كوین به‌خۆی و سوپا به‌هێزه‌كه‌ی و جاشه ژاپۆنییه‌كانی هۆڵه‌ندا هێرشی كرده سه‌ر خه‌ڵكی دوورگه‌كه و له چه‌ند سه‌عاتێك توانی سه‌رجه‌میان تێكبشكێنێت و كۆنتڕۆڵی ته‌واوه‌تی دوورگه‌كه بكات، به‌ڵام خه‌ڵكێكی زۆریش ڕایان كرد و خۆیان حه‌شاردا و ده‌ستیان به جه‌نگی پارتیزانی له دژی هۆڵه‌ندییه‌كان كرد.
كوین ده‌ستی به سه‌ربڕین و كوشتوبڕی خه‌ڵكی دوورگه‌كه كرد و به ده‌یان هه‌زاری لێ كوشتوون و ده‌یانی تریشی له برسیه‌تی تووشی مه‌رگ كرد و هه‌زارانی تریش گیران و وه‌ك كۆیله ڕه‌وانه‌ی وڵاتانی تری كردن تا خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هۆڵه‌ندا له ناوچه داگیركراوه‌كانی تر بكه‌ن، هه‌موو ئه‌و شه‌ڕ و كوشتارگهیهكیش ته‌نیا له پێناوی ئه‌وه بوو، كه دوورگه‌كه زۆرترین به‌رهه‌می به‌هاراته جۆراوجۆره‌كان و گوێزی هیندی لێ بوو، كه ئه‌وكات له ئه‌وروپا زۆرترین خواستی له‌سه‌ربوو و ناردنی بۆ ئه‌وروپا قازانجێكی زۆر و گه‌وره‌ی لێ ده‌هاته ده‌ست.