له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان زۆر گرنگی به ته‌ندروستی خۆراك و پشكنینی گشتی ناده‌ن، چه‌ندان نه‌خۆشی سه‌ریان هه‌ڵداوه و ژیانی هاووڵاتییانی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه، له تازه‌ترین نه‌خۆشیدا كه هاووڵاتییان پێوه‌ی ده‌ناڵێنن برینی گه‌ده‌یه، پزیشكێكی پسپۆڕ زانیاری نوێ له‌وباره‌یه‌وه ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ی ئایار، پڕۆفیسۆر دكتۆر سیروان حه‌مه‌شه‌ریف قه‌ره‌داغی پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری گشتی، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "برینی گه‌ده یه‌كێكه له نه‌خۆشییه بڵاوه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان. نه‌خۆشییه‌كه له ئه‌نجامی به‌كتریای (هێلیكۆباكتێر)ـه، ده‌بێته هۆی برینی سه‌ر ناوپۆشی گه‌ده و ڕیخۆڵه، ئه‌گه‌ر برینی سه‌ر گه‌ده و ڕیخۆڵه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ئه‌وا ده‌رئه‌نجامی خراپی لێ ده‌كه‌وێته‌وه."
ڕوونی كرده‌وه، "90%ی برینی سه‌ر ڕیخۆڵه و 70%ی برینی سهرگهده ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هێلیكۆباكتێر. ئازارشكێنه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌سپرین كه به ناوپۆشی گه‌ده‌وه ده‌لكێن و ده‌یكاته برین."
"هۆكاری ڕێخۆشكه‌ری نه‌خۆشییه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نائارامی ده‌روونی، جگه‌ره‌كێشانی له ڕاده‌به‌ده‌ر و ڕۆژانه، مه‌ی خواردنه‌وه، نان نه‌خواردن له‌كاتی خۆیدا، خواردنه‌وه‌ی زۆر و به‌رده‌وامی چا و قاوه". پڕۆفیسۆر دكتۆر سیروان حه‌مه‌شه‌ریف قه‌ره‌داغی وای گوت.
زۆركات ناوپۆشی ناوه‌وه‌ی گه‌ده تووشی برین ده‌بێت و پێی ده‌گوترێت برینی گه‌ده، توێژینه‌وه‌كان چه‌ند هۆكارێك بۆ تووشبوون به‌م حاڵه‌ته ئاشكرا ده‌كه‌ن و ڕێنوێنیی پێویستیش بۆ چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ برینی گه‌ده و نه‌هێشتنی ئه‌و كێشه ته‌ندروستییه ده‌كه‌ن. هۆكاره‌كانی تووشبوون به برینی گه‌ده بریتین له به‌كارهێنانی ده‌رمانی دژه‌هه‌وكردن وه‌ك ئه‌سپرین و بیۆپرۆڤین، یان هه‌وكردن به‌هۆی به‌كتریای پایلۆری، زۆر كه‌س وا بیر ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌ندێ خۆراك خراپن بۆ ئه‌وانه‌ی برینی گه‌ده‌یان هه‌یه، به‌ڵام زانست ئه‌مه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه خواردنه‌وه كحوولییه‌كان و فشاری ده‌روونی خراپترین هۆكارن بۆ مانه‌وه‌ی برینه‌كه و چاره‌سه‌ر نه‌بوونی.