پسپۆڕێكی ته‌ندروستی ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر له ڕۆژێكدا دووجار ددانه‌كانتان ده‌شۆن و سێ مانگ زیاتره هه‌مان فڵچه به‌كار دێنن، هه‌ر ئێسته فڕێی بده‌ن و دانه‌یه‌كی نوێ به‌كار بێنن.
دكتۆر كیس ئاربیتمان پزیشكی ئه‌مه‌ریكیی پسپۆڕی ددان ده‌ڵێ، نابێت فڵچه‌ی ددان سێ مانگ زیاتر به‌كار بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژی دووجار ددانیان ده‌شۆن، ده‌بێت سێ مانگ جارێك فڵچه‌ی ددان نوێ بكه‌نه‌وه.
بۆ ئه‌و كه‌سانه‌شی ئاسان كردووه كه نازانن له كه‌یه‌وه فڵچه‌ی ددانهكهیان به‌كار ده‌هێنن و نازانن سێ مانگ زۆرتره یان كه‌متر، ده‌ڵێ: فڵچه‌كه بهێنه به زمانتدا، ئه‌گه‌ر هه‌ستت كرد ڕیشاڵه‌كانی فڵچه‌كه هێشتا نه‌رمن، به‌رده‌وام به له به‌كارهێنان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ستت كرد كه‌مێك زبر بووه، ڕاسته‌وخۆ فڕێی بده، چونكه ئه‌مه نیشانه‌ی بهسهرچوونیهتی.
باس له‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌گه‌ر تووشی نه‌خۆشییه‌كی وه‌ك هه‌وكردنی قوڕگ بوویت و له‌و ماوه‌یه‌دا فڵچه‌ی ددانه‌كه‌ت به‌كار ده‌هێنا، دوای چاكبوونه‌وه ڕاسته‌وخۆ فڵچه‌كه‌ت بگۆڕه، چونكه ئه‌گه‌ر به‌كتریای نهخۆشییهكهتی له‌ناو به‌جێ مابێ، دووباره تووشت ده‌كاته‌وه.
باشتریش وایه فڵچه‌ی ددان له شوێنێك هه‌ڵگیرێت كه به‌رده‌وام هه‌وای لێ بدات، تا به‌كتریا نوستووه‌كانی سه‌ری لاچن و خاوێن ببنه‌وه.