وەزارەتی دارایی له‌ باره‌ی مووچه‌وه‌ ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

:: PM:05:13:02/03/2017 ‌
لە ئاگادارییەكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان كه‌ وێنەیەكی بۆ "وشە" نێردراوە تیای دا هاتووە، داوا لەسەرجەم دامەزراوەكانی حكوومەت دەكات بە پەلە لیستی مووچە بنێرن بۆ وەزارەت.

ئەمڕۆ پێنج شەم لە ئاگادارییەكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاتووە، ئاگاداری سەرجەم دامەزراوە حكوومیەكان دەكەینەوە و داوایان لێدەكەین ، بەزوترین كات، لیستی موچەی مانگی یەكی ئەمساڵ ڕەوانەی گەنجینەكان بكەن.

وەزارەتی دارایی لە ئاگادارییەكەی دەڵێت، داوا لەفەرمانگە و وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین بەزوترین كات لیستی موچەی مانگی (١)ی ساڵی (٢٠١٧)، ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی گەنجیەكان بكەن، بەمەبەستی وردبینی كردن و ئامادەكردنیان.



وشە - رامیار جەواد