له خولی پله یه‌كی ئیسپانیا ئه‌مڕۆ چه‌ند یارییه‌ك به‌ڕێوه ده‌چن، ئاتلێتیكۆ مه‌دریدی پێشه‌نگی خوله‌كه‌ش گرنگترین یاریی ئه‌م وه‌رزه‌ی هه‌یه و له به‌رده‌م دووڕیانێكی سه‌ختدایه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ی ئایار، گه‌ڕی 36ی لالیگای ئیسپانیا درێژه‌ی ده‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو چه‌ند یارییه‌ك به‌ڕێوه‌چوون، كه گرنگترینیان به‌رامبه‌ربوونی بارسێلۆنا و لیڤانتی بوو به 3-3 گۆڵ.
ئه‌مڕۆ یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌دریدی پێشه‌نگی خوله‌كه له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی ریال سۆسیداد ده‌بێته‌وه.
یارییه‌كه زۆر گرنگه، به تایبه‌تی بۆ ئاتلێتیكۆ مه‌درید، كه ئێسته له پله‌ی یه‌كه‌می خوله‌كه‌یه به 77 خاڵ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م یارییه نه‌باته‌وه، به ته‌واوی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ده‌ستدانی پله‌ی یه‌كه‌می ده‌كه‌وێته‌سه‌ر، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر سبه‌ی ریال مه‌درید بردنه‌وه به‌سه‌ر گرانادادا تۆمار بكات.
ئاتلێتیكۆ به شێوه‌یه‌كی لۆژیكی ته‌نیا یاریی ئه‌مڕۆی زه‌حمه‌ته، چونكه دوو یاریی داهاتووی ئاسانتره، كه به‌رامبه‌ر ئۆساسۆنا و ڤایادۆلیده.
له لای خۆیه‌وه یانه‌ی ریال سۆسیداد، كه ئه‌م وه‌رزه به ئاستێكی به‌رز یاریی ده‌كات، پێناچێت نێچیرێكی ئاسان بن بۆ ئاتلێتیكۆ مه‌درید، چونكه ئه‌وانیش بۆ به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی پێنجه‌م و به‌شداریكردن له یۆرۆپالیگ ركابه‌ریی ده‌كه‌ن.
سۆسیداد له‌گه‌ڵ ریال بێتیس و ڤیاڕیال له‌سه‌ر پله‌ی پێنجه‌م له ململانێدان و
هه‌ریه‌كه‌یان دوو خاڵ له پێش ئه‌ویتره.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:
سێڤییا – ڤالێنسیا 20:00
سێلتاڤیگۆ – خیتافی 21:00
هۆیسكا – ئاتلێتیك بیلباو 21:00
ئاتلێتیكۆ مه‌درید – ریال سۆسیداد 23:00.