زانیاریی رۆژنامه‌وانی له ئیسپانیا دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، زه‌ینه‌دین زیدانی راهێنه‌ری ریال مه‌درید به‌م دواییه بێ تاقه‌تیی خۆی له تیمێكی یانه‌كه‌ی ده‌ربڕیوه.
به پێی زانیارییه‌كانی به‌رنامه‌ی ئیلچرینگیتۆ له ته‌له‌ڤزیۆنی ئیسپانیا، زیدان له تیمی پزیشكیی یانه‌كه‌ی له‌م وه‌رزه‌دا تووڕه و بێ تاقه‌ته.
ریال مه‌درید ئه‌م وه‌رزه زۆرترین پێكانی یاریزانه‌كانی به‌خۆیه‌وه بینیوه و نزیكه‌ی هه‌موو یاریزانه سه‌ره‌كییه‌كانی تیپه‌كه دووچاری پێكان بوونه.
ئێسته‌ش تیپه‌كه، كه له ركابه‌رییه‌كی سه‌ختی بردنه‌وه‌ی لالیگادایه، 5 به‌رگریكاری سه‌ره‌كیی پێكراون، ئه‌وانیش "رامۆس، ڤاران، مێندی، كارڤاخال و ڤاسكێز".
ریال مه‌درید ئه‌م وه‌رزه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌ده‌ست پێكانی یاریزانانی ناڵاندوویه‌تی، به تایبه‌تی پێكانی كارڤاخاڵ و رامۆس و هازارد، كه كاریگه‌ریی زۆری به‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی تیپه‌كه‌وه هه‌بووه.
ریال مه‌درید ئێسته به شێوه‌یه‌كی كاتی له پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندیی لالیگایه به 75 خاڵ و سبه‌ی یارییه‌كی به‌هێزی به‌رامبه‌ر گرانادا هه‌یه.