سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری یانه‌ی بۆروسیا دۆرتموندی ئه‌ڵمانی رای گه‌یاند، ئیرلینگ هالاندی هێرشبه‌ری یانه‌كه‌یان، وه‌رزی داهاتووش هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وان ده‌بێت.
هانز یواكیم فاتسكه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ی ئایار، به رۆژنامه‌ی شپۆرت بێڵدی ئه‌ڵمانی گوت: پێشبینییه‌كی روونم هه‌یه، ئیرلینگ هالاند وه‌رزی داهاتووش هه‌ر له دۆرتموند ده‌بێت، پێشبینیی هیچی تر ناكه‌م".
سه‌باره‌ت به پێوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی یانه‌كانی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید بۆ به‌ده‌ستهێنانی یاریزانه‌كه، فاتسكه گوتی: "پێم وایه ئه‌وان ورده‌كاریی گرێبه‌سته‌كه‌ی هالاند و هه‌ڵوێستی ئێمه ده‌زانن".
مانگی رابردوو مینۆ رایۆلای به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی هالاند گفتوگۆی له‌گه‌ڵ یانه‌كانی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید كرد، به‌ڵام داواكارییه‌كانی زۆرن و وه‌ڵامێكی ئه‌وتۆی ده‌ستنه‌كه‌وت، فاتسكهش ده‌ڵێت "ئه‌مه بهبازاڕكردنێكی خۆیی بوو".
ئیرلینگ هالاندی نه‌رویجی، ئێسته یه‌كێكه له هێرشبه‌ره ئاستبه‌رزه‌كانی دنیا و دوو وه‌رزه له‌گه‌ڵ دۆرتموندی ئه‌ڵمانی ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات، ئه‌م وه‌رزه‌ش تا ئێسته 25 گۆڵی له بۆندسلیگا تۆمار كردووه.