له دیمانه‌یه‌كی ''وشه'' له‌گه‌ڵ د. شێرزاد عه‌لی ئیسماعیل پسپۆڕ و پزیشكی كۆمه‌ڵ و ڕاوێژكردنی خۆراك و قه‌ڵه‌ویی، به‌گشتی باس له رێجیم ده‌كات كه چۆن بكرێت و باشتره كامیان بكرێت، هه‌روه‌ها سوود و زیانه‌كانی رێجیم ده‌خاته‌ڕوو:
به‌گشتی رێجیم چییه و گرنگی بۆ جه‌سته چییه؟
رێجیم واته دانانی ژه‌مه خۆراكێكی یان سیستمێكی خۆراكی رۆژانه به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش و رزگاربوون له قه‌ڵه‌ویی. رێجیمی خۆراكی یه‌كێك له قورسترین هه‌نگاوه‌كانه بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كێشیان زۆره و ناتوانن له خواردن دوور بكه‌ونه‌وه، له هه‌مان كاتدا ناتوانن وه‌رزش ئه‌نجام بده‌ن، بۆیه گرتنه‌به‌ری رێجیم باشترین ڕێیه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش و هه‌نگاونان به‌ره‌و لاوازبوون.
چه‌ند جۆری جیاوازمان هه‌یه و كامیان باشترینن؟
چه‌ندان جۆری جیاوازی رێجیممان هه‌یه و به‌گوێره‌ی خه‌ڵكی به‌كارهێنانی ئه‌م رێجیمانه ده‌گۆڕێن، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان و له‌ناو ئه‌و رێجیمانه به‌ناوبانگترینیان ''رێجیمی كیتۆ''یه كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵك به‌كاری ده‌هێنن و سوودیان لێ بینیوه. به‌گشتی له رێجیمدا ناتوانین باشترین دیاری بكه‌ین، چونكه هه‌ر شێوه‌یه و به‌گوێره‌ی پێكهاته‌ی جه‌سته‌ی كه‌سه‌كان ده‌گۆڕێت، به‌نموونه ''كه‌سمان هه‌یه سوودمه‌ند بووه له رێجیمی كیتۆ، هه‌شمانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سوودمه‌ند نابێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر نییه''.
له‌ناو ئه‌و رێجیمانه ''كیتۆ'' زۆر به‌ناوبانگه، ئه‌م رێجیمه چییه؟
كیتۆ دایت یان رێجیمی كیتۆ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێك دێت له به‌كارهێنانی چه‌وری و شیته‌ڵكردنی بۆكیتۆن و به‌كارهێنانی وه‌ك وزه له‌لایه‌ن له‌شه‌وه، له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی بڕێكی مامناوه‌ند پرۆتین و بڕێكی زۆركه‌م كاربۆهیدرات، مه‌به‌ستمان ئه‌و خواردنانه‌یه كه بڕێكی باش پڕۆتین و چه‌ورییان تێدایه و هه‌ندێكیش كاربۆهیدرات وه‌ك ''چه‌ره‌زات و په‌نیر''.
ڕێژه‌ی خواردنه‌كان به‌گشتی به‌م شێوه‌یه‌یه: چه‌وری %75 خواردنه‌كه‌ت بێت، پرۆتین %20 و كاربۆهیدرات %5.
ئه‌و خواردنانه‌ی نایخۆیت: ''شه‌كر، نان '' جۆ، گه‌نم و گه‌نمه‌شامی، برنج، په‌تاته، میوه هه‌موو جۆرێك، شیر و ماست و دۆ و پاقله‌مه‌نی به‌وشكی.
ئه‌و خواردنانه‌ی كه ده‌توانی بیخۆیت: مریشك، ماسی، گۆشت و كه‌باب، هێلكه، چه‌ره‌س هه‌موو جۆرێك، په‌نیری چه‌ور، كه‌ره و قه‌یماغ، پاقله‌مه‌نی به‌ته‌ڕی واته شله‌ی پاقله و لۆبیا و فاسۆڵیای ته‌ڕ و بامێ و باینجان و كووله‌كه.
ئایا ئه‌وانه‌ی ئه‌و رێجیمهیان به‌كار هێناوه سوودمه‌ند بوون؟ ئه‌ی رێجیم زیانی هه‌یه، یان چ كاتێك رێجیم زیانی هه‌یه نه‌ك سوود؟
بێگومان هیچ رێجیمێك بێ سوود و زیان نابێت، به‌تایبه‌ت كاتێك ئه‌و كه‌سه‌ی رێجیمه‌كه ده‌كات شاره‌زایی نه‌بێت له رێجیمه‌كه، یانیش ڕاوێژ به‌كه‌سانی شاره‌زا نه‌كات. رێجیم ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك ئه‌نجام بدرێت و ڕاوێژی پزیشكی شاره‌زای له‌گه‌ڵ بێت، ده‌توانی سوودی زۆری لێ ببینی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه سوودی لێ نا‌بینیت ته‌نانه‌ت زیانیشی ده‌بێت، یه‌كێكی تر له‌و كێشانه‌ی رێجیم دروستی ده‌كات ''قه‌بزییه''، ئه‌مه‌یش له رێجیمی كیتۆدا زۆر دیاره، چونكه ڕێژه‌یه‌كی زۆر چه‌وری ده‌خورێت و كاربۆهیدراتی كه‌مه، ده‌كرێ ئه‌گه‌ر كێشه‌ی قه‌بزی دروست بوو، ڕێژه‌یه‌كی زیاتر ئاو بخواته‌وه یانیش كه‌مێك كاربۆهیدرایت زیاد بكات. له‌لایه‌كی تر هه‌ندێك جاریش هه‌ستیاریی خوران دروست ده‌كات له جه‌سته‌دا. بۆیه له‌كاتی دروستبوونی ئه‌و كێشه‌یه ده‌بێ رێجیمه‌كه ڕابگریت.