گەردەلوولێكی خۆر بەر زەوی دەكەوێت

:: PM:06:29:12/05/2021 ‌

دنیا چاوەڕوانی هاتنی گەردەلوولێكی خۆرە، كە ئەمڕۆ یان بەیانی بە خێرایی زیاتر لە 1.3 ملیۆن كیلۆمەتر لە سەعاتێك بەر زەوی بكەوێت، توێژەران باسی ئەوە دەكەن كە ئەگەری هەیە بەو هۆیەوە زیان بە مانگە دەستكردەكان بكەوێت.
گەردەلوولەكە كار لە تۆڕەكانی وزە دەكات
ئەو گەردەلوولە دوای ئەوە دروست بوو كە خۆر چەندان هیڵی موگناتیسی بە خیچرایی 328 كیلۆمەتر لە چركەیەك خستووەتە ناو سیستمی خۆرەوە، كە ئەگەری هەیە بەر زەوی بكەوێت، ئەو گەردەلوولە بووەتە هۆی گردبوونەوەیەكی بازنەیی موگناتیسی لە ژێر رووی خۆرەوە كە بە پەڵەی خۆر دەناسرێت، وەك رۆژنامەی "ئێكسپرێس"، باسی كردووە.  

ئەو جۆرە پەڵانە بە شێوەی پەڵەی تاریك لەسەر رووی خۆر دەردەكەون و ساردن، زانایانی گەردوونناسی دەڵێن، گەردەلوولەكە ئەمڕۆ یان سبەی پێنجشەم بەر لە هەسارەی زەوی دەكەوێت و ئەوكاتەیشی رووی دا، دەبێتە هۆی دروستبوونی كێشەی تەكنۆلۆجیایی كە پشت بە مانگە دەستكردەكانەوە دەبەستێت، كاتێك شارەزایان دەڵێن گەردەلوولەكە كار لە تۆڕەكانی وزە دەكات.

تۆنی فیلیپس، زانای گەردوونناسی دەڵێت، پێشبینی دەكرێت هەوری گەردەلوولە خۆرییەكە لە 12 یان 13ی ئەم مانگە بگاتە زەوی كە بەهۆی هێڵە موگناتیسییەكانی خۆرەوە لە 9ی ئەم مانگە دروست بووە، دەكرێ ببێتە هۆی دروستبوونی گەردەلوولی موگناتیشی زەوینی لە جۆری (جی1) و شەفەقی جەمسەری لە هێلەكانی پانیدا.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل