مه‌سروور بارزانى موژده‌یه‌كى تر راده‌گه‌یه‌نێت

:: PM:07:01:12/05/2021 ‌
مه‌سروور بارزانى سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان موژدەی چارەسەرکردنی کێشەی زەوییەکانی هەشتی حەسارۆکی شاری هەولێر ڕادەگەیەنێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ى ئایار، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی زەوییەکانی هەشتی حەسارۆکی لە شاری هەولێر کرد. دوای ئەوەی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگاری هەولێر، ڕوونکردنەوەی پێویستیان لە بارەی کێشە و گرفتەکانی ئەو زەوییانە بۆ سەرۆکی حکوومەت خستەڕوو.

سەرۆکی حکوومەت لە وتەیەکدا، موژدەی بە خاوەن زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک دا کە لە ئایندەیەکی نزیکدا، کێشەکانیان چارەسەر دەکات و بوار بۆ پێدانی مۆڵەتی بیناکردن دەکرێتەوە و پرۆسەی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ئەم زەوییانە بەپێی پلانێکی گونجاو دەست پێ دەکات .

سەرۆکی حکومەت هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە داو و دەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاسپاردووە ،  لە شوێنەکانی تریش کێشەی هاوشێوە چارەسەر بکەن و خزمەتگوازریی پێ بگەیەنن، بۆ ئەوەی لە کاتێکی زوودا ، ئاوەدانیی لەو شوێنانە دەست پێبکات.

ماوه‌ى چه‌ندان ساڵه‌ زه‌وییه‌كانى هه‌شتى حه‌سارۆك كێشه‌ى رێپێدان و خزمه‌تگوزارییان هه‌یه‌ و ئومێدیان به‌ مه‌سروور بارزانى هه‌یه‌ كێشه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكات.










وشە - سه‌رخێڵ هاشم