سه‌رۆك بارزانى په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه‌

:: PM:07:45:12/05/2021 ‌
سەرۆك بارزانی بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزان پەیامێكی بڵاو كردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم 12ی ئایار، سەرۆك بارزانی لە پەیامێكدا رای گەیاندووە، بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی جیهان بە گشتی و كوردستان و عێراق بە تایبەتی دەكەم.

" پیرۆزبایی گەرم لە ماڵباتی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم توێژەكانی كوردستان دەكەم" سەرۆك وای نووسیوە.

هەروەها دەڵێ‌، لە خوای گەورە داواكارم ڕۆژوو و عیبادەتی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، لە هەموو موسڵمانان قبووڵ بكات و ئەم جەژنە ببێتە مایەی كۆتاییهاتنی ناخۆشیی و كاولكاریی و گەڕانەوەی ئارامیی بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی.





وشە - سه‌رخێڵ هاشم