توێژه‌ران له به‌شی پزیشكی ددان له زانكۆی ماكگیل له كه‌ندا و به‌شی پزیشكی ددان له په‌یمانگه‌ی ته‌ندروستی ده‌م سه‌ر به دامه‌زراوه‌ی حه‌مه‌دی پزیشكی له قه‌ته‌ڕ، تاوتوێی پێوه‌ندیی نێوان هه‌وكردنی درێژخایه‌نی پووك و كاریگه‌رییه‌كانی تووشبوونیان به كۆرۆنا كرد.
هه‌وكردنی پووك ره‌نگه پێوه‌ست بێت به چه‌ندان نه‌خۆشی تره‌وه
له‌و توێژینه‌وه‌یه ده‌ركه‌وت كه تووشبووان به كۆرۆنا، له‌وانه‌ی به ده‌ست هه‌وكردنی پووكه‌وه ده‌ناڵێنن، ئه‌وان 8.81 جار زیاتر به به‌راورد به‌وانه‌ی پووكیان كێشه‌ی نییه، ئه‌گه‌ری مردنیان هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌و تووشبووانه‌ی كێشه‌ی ددانیان هه‌یه 3.54 جار زیاتر ئه‌گه‌ری چوونه ژووری چاودێری چڕیان هه‌یه و 4.56 جار زیاتر ئه‌گه‌ری پێویستبوونیان به ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد هه‌یه.
زانایان له
توێژینه‌وه‌كه چه‌ند هۆكارێكیان له‌به‌رچاو گرت و پشتیان به وێنه‌ی تیشكی ددانه‌كان به‌ست، كه زانیارییه‌كان له تۆماری 568 نه‌خۆش وه‌رگیرا بوو، ئیرینا میكیڤا، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی پزیشكی ددان له زانكۆی بۆرۆفسكی سیچینۆڤی رووسی گوتی، ئه‌گه‌ر وردبینه زینده‌وه‌ره‌كان كه هۆكارن بۆ نه‌خۆشی، له‌وانه‌یش ڤایرۆسه‌كان، له رێگای برین و كه‌لێنه‌كانی پووكه‌وه بگه‌ن به رێڕه‌وی خوێن، ئه‌وه كه‌شێكی له‌بار بۆ دروستبوونی جه‌ڵته‌ی خوێن ده‌ڕه‌خسێت.
چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریان خست كه هه‌وكردنی پووك ره‌نگه پێوه‌ست بێت به چه‌ندان نه‌خۆشی تره‌وه، له‌وانه جگه‌ر و گورچیله و ریخۆڵه و گه‌ده، سێرگی رۆزۆنۆڤ، شاره‌زای نه‌خۆشییه‌كانی پووك و چاندنی ددان ئاماژه ده‌كات، كێشه‌كه به‌هۆی درێژخایه‌نیی هه‌وكردنی پووكه‌وه زیاتر په‌ره ده‌ستێنێت، نه‌خۆشان له قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كان هیچ كێشه‌یه‌كیان نابێت، بۆیه ئه‌و بابه‌ته دره‌نگ هه‌ستی پێ ده‌كرێت، واته هه‌وكردنی پووك.