پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانه‌وه‌

:: PM:09:07:12/05/2021 ‌

سبه‌ی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌، به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌ موسڵمانانی كوردستان و دنیا كرد و هیوای خواست جه‌ژنه‌كه‌ ببێته‌ مایه‌ی خێر و خۆشی و هانده‌ری ئاشته‌وایی و ته‌بایی له‌ نێوان پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
مەترسییەكانی كۆرۆنا بە هەند وەربگرن و پابەند بن بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنوێنییه‌ تەندروستییەکان
وه‌ك له‌ پیرۆزبایینامه‌كه‌دا هاتووه‌، بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم، بە تایبەتی پیرۆزبایی لە پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان دەکه‌م.

زیاتر گوتی، هیوادارم خوای دلۆڤان  نزا و ڕۆژووی هەموولایەكی قبوڵ كردبێت و ئەم جەژنە،  ببێتە مایەی خێر و خۆشی و کۆتاییهاتنی ناخۆشی و نەهامەتییەکان و هاندەری ئاشتەوایی و تەبایی بێت لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، ئەو بۆنەیە بە دەرفەت دەزانم، کە جارێكی تر داواتان لێ بكەم، مەترسییەكانی كۆرۆنا بە هەند وەربگرن و پابەند بن بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنوێنییه‌ تەندروستییەکان، جەژنتان پیرۆز و كوردستان هەمیشە ئارام و ئاوەدان بێت.


وشە - مه‌حموود ئیسماعیل