ساڵی 2015 له شاری قودس مۆزه‌خانه‌ی "خاكی ته‌ورات" كه مۆزه‌خانه‌یه‌كی ئیسرائیله له ڕێوڕه‌سمێكدا 200 تابڵۆی بسماری خسته‌ڕوو كه سه‌رجه‌میان به خه‌تی بسماری و زمانی بابلی نووسراون و له عێراقه‌وه گه‌یه‌نراونه‌ته خاكی ئیسرائیل و له مۆزه‌خانه‌ی ئه‌و وڵاته دانراون.
له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندن و پێشاندانی ئه‌و 200 تابڵۆ بسمارییه له‌لایه‌ن مۆزه‌خانه ئیسرائیلییهكهوه پرسیار له‌باره‌ی چۆنیه‌تی گه‌یشتنی له عێراقه‌وه بۆ ئیسرائیل دروست بوو و به‌رپرسانی مۆزهخانهكهیش دووپاتیان له شه‌رعیبوونی گه‌یشتنی پارچه و تابڵۆكان به ئیسرائیل كرده‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه به ڕه‌زامه‌ندی و خواستی خاوه‌نی ئه‌و تابڵۆیانه بۆ ئیسرائیل گوێزراونه‌ته‌وه و ڕاده‌ستی مۆزه‌خانه‌ی "خاكی ته‌ورات" كراون.
ئه‌مانه هه‌موو بوونه جێی پرسیار، چوونی ئه‌و تابڵۆ بسماریانه به ڕه‌زامه‌ندی خاوه‌نه‌كه‌یان واته به ڕه‌زامه‌ندی حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی عێراق، هه‌رچه‌ند هه‌وڵی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری زیاتر درا و پرسیاری وردتر له‌باره‌ی خانهوهكهیان له‌و مۆزه‌خانه‌یه كران، به‌ڵام ئه‌وان ئاماده‌نه‌بوون ورده‌كاری و زانیاری زیاتر بخه‌نه ڕوو.
نزیكه‌ی 200 تابڵۆی بسماری له عێراقه‌وه گه‌یشتوونه‌ته ئیسرائیل
عه‌بدولسه‌لام سوبحی ته‌ها پسپۆر و لێكۆڵه‌ری بواری شوێنه‌وار له عێراق له‌وباره‌وه گوتی، ئه‌و 200 تابڵۆ بسمارییهی له عێراقه‌وه گه‌یشتوونه‌ته ئیسرائیل مێژووه‌كه‌یان بۆ ساڵی 626 تا 539ی پێش زاینی ده‌گه‌ڕێته‌وه، واته دوا ساڵه‌كانی حوكمی ئیمپراتۆریه‌تی بابلی و سه‌رده‌می داگیركردنی عێراق له‌لایه‌ن فارسه ئه‌خمینییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
عه‌بدولسه‌لام سوبحی ته‌ها كه له 2017 په‌رتووكێكی به ناوی "دزینی شوێنه‌واری عێراق و وێرانكردنی ناوچه شوێنه‌وارییه‌كان" بڵاو كردووه‌ته‌وه باس له گرنگی ئه‌و تابڵۆ بسماریانه ده‌كات و ده‌ڵێ، به گوێره‌ی به‌دواداچوونه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه گرووپێكی ئیسرائیلی به ناوی "شلۆمۆ موساییڤ" له پشت گواستنه‌وه و بردنی ئه‌و پارچانه‌ن له عێراقه‌وه بۆ ئیسرائیل.
ئه‌و پسپۆره ده‌ڵێ، سه‌رجه‌م تابڵۆكان به زمانی بسمارین و به هیچ شێوه‌یه‌ك به پیت و ڕێنووسی عیبری نه‌نووسراون، به‌ڵام زۆرێكیان باس له ژیانی جووه‌كان و خه‌ڵكی تری عێراق ده‌كه‌ن، واته به ڕوونی ناوی جوو له تابڵۆكان هاتووه.
زیاتر گوتی، ئه‌و قسه و بۆچوونانه‌ی به ناوی ئه‌و تابڵۆیانهوه ده‌گوترێ، كه گوایه لهوكاتیش كاره‌ساتێكی گه‌وره به‌سه‌ر جووه‌كانی فه‌ڵه‌ستین هێنراوه دووره له ڕاستییه‌وه، وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، به‌هۆی كۆمه‌ڵكوژكردنی جووه‌كان له فه‌ڵه‌ستین له‌وكاته، زۆرینه‌ی جووه‌كان فه‌ڵه‌ستینیان جێهیشتووه و هاتوونه‌ته عێراقه‌وه و دواتریش زۆرینه‌یان ڕه‌تیان كردووه كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ فه‌ڵه‌ستین و له عێراق ماونه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌و لێكۆڵه‌ره ده‌ڵێ، ئه‌وه دروسته كه ژماره‌یه‌كی زۆری جوو له‌و سه‌رده‌مه هاتوونه‌ته بابل و له‌وێ گیرساونه‌ته‌وه، شه‌ش له‌و تابڵۆیانهیش به ڕوونی باسی له‌و كۆچه فره‌وانه كردووه، به‌ڵام هۆكاری كۆچكردنهكه ڕوون و دیار نییه.
مۆزه‌خانه‌ی ئیسرائیل دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه هاتنی تابڵۆكان به ڕه‌زامه‌ندی خاوه‌نه‌كه‌یان بووه
هاوكات له یه‌كێك له
تابڵۆكان ئاماژه به‌وه‌یش دراوه كه جووه‌كان بازرگان و كارزانی چاكن و ده‌ستیان به‌سه‌ر بازاڕی بابل و ناوچه‌كه گرتووه و ناوی ماڵباتێكی جوویشی تێدایه به ناوی "رافی بن سه‌ما".
به گوێره‌ی به‌دواداچوونه‌كانی ئه‌و پسپۆره هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی كه ده‌گوترێ به ناوی تابڵۆكانهوه، به‌وه‌ی كه له فه‌ڵه‌ستین ده‌ركراون و له بابلیش سته‌میان لێكراوه، دووره له ڕاستییه‌وه و بگره پێكه‌وه‌ژیان و گونجانی زۆرباش له‌و سه‌رده‌مه بوونی هه‌بووه و هیچ كێشه‌یه‌ك له نێوان پێڕه‌وی ئاین و ئاینزا جیاوازه‌كان نه‌بووه.
دزین و تاڵانكردنی شوێنه‌واره‌كانی عێراق یه‌كێكه له دۆسیه باوه‌كان و ماوه ماوه زانیاری زۆری له‌سه‌ر بڵاو ده‌بێته‌وه و له سه‌رده‌مه جیا جیاكانیش به ده‌یان هه‌زار پارچه‌ی شوێنه‌واری عێراق له‌لایه‌ن گرووپه مافیاكان و بازرگانان گه‌یه‌نراونه‌ته وڵاتانی تر و له بازاڕی ڕه‌ش فرۆشراونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش زۆرترین تابڵۆی بسماری سه‌رده‌می سۆمه‌رییه‌كان و بابلییه‌كان له مه‌زادخانه‌كانی له‌نده‌ن و نیویۆرك و لۆس ئهنجاس مه‌زاد كراون و دواتر به‌ره‌و وڵاتانی تر بردراون و گوێزراونه‌ته‌وه.
ئه‌وه جێی سه‌رنجه تا ئێسته نازانرێ ئه‌و 200 تابڵۆ بسمارییه چۆن چۆنی گه‌یشتوونه‌ته ئیسرائیل، چونكه عێراق هیچ پێوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل نییه و هه‌موو جۆره پێوه‌ندییه‌كیش ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه، بردنیشی بۆ ئیسرائیل بووه‌ته مه‌ته‌ڵێك و كه‌س وه‌ڵامه‌كه‌ی نازانێت.