دیدارێكی ته‌له‌ڤزیۆنی باڵوێزی به‌ریتانیا له عێراق و قسه‌كانی له‌باره‌ی دۆخی ته‌ناهی پێش هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق كاردانه‌وه‌ی زۆری لێ ده‌كه‌وێته‌وه و فه‌تح و سائیروون به توندی بۆچوونه‌كانی ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و داوایش له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن، كه ڕێگری له باڵوێزه‌كان بكات ده‌ست له كاروباری ناوخۆی عێراق وه‌ربده‌ن.
ستیڤن هیكی باڵوێزی به‌ریتانیا له عێراق له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له كه‌ناڵه‌كانی عێراق ئاشكرای كرد، گرتن و كوشتن و بڕینی چالاكان بوونی هه‌یه و باسی له كوشتنی چالاكوان "ئیهاب ئه‌لوه‌زنی" له كه‌ربه‌لا كرد و دووپاتی كرده‌وه كه پێویسته ڕێوشوێنی كرداره‌كی و یه‌كلاكه‌ره‌وه بگیرێته‌به‌ر له دژی تاوانباران و ئاسایشی هاووڵاتییان و چالاكان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه بپارێزێ، هاوتا له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته كه بڕیاره له مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌و قسانه‌ی باڵوێزی به‌ریتانیا كاردانه‌وه‌ی لێ كه‌وته‌وه و هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا هێرشی كرده سه‌ر باڵوێزی ئه‌و وڵاته و داوای له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كرد، كه چاودێری كار و هه‌ڵوێست و جموجۆڵی باڵوێزه‌كان بكات و بڕیاری پێویست له دژیان بگرێته‌به‌ر، بۆ ڕێگریكردن له ده‌ستوه‌ردانیان له كاروباری ناوخۆی عێراق.
باڵوێزی به‌ریتانیا له لێدوانێك دووپاتی له ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ته‌ناهی به‌ر له هه‌ڵبژاردنی عێراق كرده‌وه و به پێویستی زانی
عامری ئاماژه‌ی داوه، پێویسته باڵوێزی به‌ریتانیا سنووری خۆی بزانێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك قبوولی ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی وڵات ناكه‌ین.
له‌لایه‌كی تره‌وه هاوپه‌یمانی سائیروونی سه‌ر به موقته‌دا سه‌در به‌هه‌مانشێوه دژی قسه‌كانی ستیڤن هیكی باڵوێزی به‌ریتانیا وه‌ستانه‌وه و دووپاتیان له‌وه كرده‌وه كه بۆچوونه‌كانی ده‌ستوه‌ردانی ئاشكرایه له كاروباری ناوخۆی عێراق.
سائیروون له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی داوه، ئێمه له هاوپه‌یمانی سائیروون ته‌واوی لێدوان و قسه‌كانی باڵوێزی به‌ریتانیا ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌م هه‌نگاوه‌یشی ده‌ستوه‌ردانی ڕوونه له كاروباری ناوخۆی عێراق، ئه‌مه‌یش به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵكراو نییه، پێویسته له سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی له كه‌رتی دیپلۆماسی له عێراق كار ده‌كه‌ن، ڕێز له سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌مان بگرن و به هیچ شێوه‌یه‌ك مافی ئه‌وه‌یان نییه قسه له‌سه‌ر كاروباری ناوخۆی عێراق بكه‌ن.
له به‌رانبه‌ردا ستیڤن هیكی له وه‌ڵامی
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كان دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕێز له سه‌روه‌ری عێراق ده‌گرێ و هیوای ئه‌وه‌یش ده‌خوازێت، كه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته به ئاماده‌كاری ته‌واوه و بێ كێشه له كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت.
كاردانه‌وه‌كان له دژی قسه‌كانی هیكی هه‌ر له سائیروون و فه‌تح كۆتایی نه‌هات و گرووپه میلیشیاكانیش به توندی هاتنه ده‌نگ، له‌وانه‌یش كه‌تیبه‌كانی حزبوڵای عێراق هێرشی توندیان كرده سه‌ر باڵوێزی به‌ریتانیا و دووپاتیان له‌وه كرده‌وه كه باڵوێزخانه‌ی به‌ریتانیا سه‌ركردایه‌تی پیلانگێڕی له دژی تێكدانی دۆخی عێراق ده‌كات.
میلیشیاكان و عامری و سه‌درییه‌كانیان ئه‌مه به ده‌ستوه‌ردان له كاروباری عێراق ناو ده‌به‌ن و هه‌ڕه‌شه و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر باڵوێزی له‌نده‌ن
له به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌و گرووپه میلیشیایه هاتووه، كه باڵوێزخانه‌ی به‌ریتانیا باڵوێزخانه‌ی شه‌ڕ و وێرانكردنی عێراقه و له پشت هاندانی خه‌ڵك و دروستكردنی كێشه و ته‌نگژه و فیتنه‌یه له عێراق.
باڵوێزی به‌ریتانیایش هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌ت كرده‌وه و دووپاتی كرده‌وه، كه خواستی به‌ریتانیا بریتییه له پشتیوانیكردنی عێراق بۆ جێگیركردنی دۆخی ته‌ناهی و باشتركردنی باری ئابووری له وڵاته‌كه، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ده‌گوترێن زۆر نادروستن و هیچ بنه‌ما و به‌ڵگه و زانیارییه‌كیان نییه و ته‌نیا تۆمه‌تباركردنی زاره‌كی و تۆمه‌تهه‌ڵبه‌ستنه.
هێرشی میلیشیاكان و سه‌درییه‌كان به یه‌كده‌نگی بۆ سه‌ر باڵوێزی به‌ریتانیا له‌باره‌ی قسه‌كانی له دیدارێكی ته‌له‌ڤزیۆنی، ئاماژه‌ی زیادبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی توندوتیژییه‌كانی له عێراق لێ ده‌خوێنرێته‌وه، به تایبه‌ت گرووپه میلیشیا هێرشبه‌ره‌كان به توندی هاتوونه‌ته ده‌نگ و مه‌ترسی هه‌یه، كه جارێكی تر گرووپی كاتیۆشاكان چالاك بكرێنه‌وه، ئه‌مجاره نه‌ك هه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان، به‌ڵكو به‌ریتانییه‌كانیش له عێراق بكرێنه ئامانج.