هونەرمەندێك لە زێڕی سروشتی تابلۆی هونەری دەنەخشێنێت

:: AM:11:48:20/10/2016 ‌

عەلی عەجیب هونەرمەندێكی شێوەكاری سووریایییە، ئەو كەرەستە و پێكهاتانەی بەرهەمە هونەرییەكانی خۆی، لێیانەوە دروست دەكات، تەنیا پێكهاتەی سروشتیی وەك پووش و پەڵاش و گەڵا و بەری درەختەكانن.

ئەو تابلۆ هونەرییەكانی بە شێوازێكی جیاواز و تایبەت بەرهەم دەهێنێت و رای دەگەیەنێت، مەبەستی لەو شێوازەی شێوەكاری، بریتییە لە گەیاندنی پەیامی پاراستنی ژینگە و سروشت.

عەجیب، بەشێك لە جوانترین تابلۆكانی لە مازوو و گەنمی وڵاتەكەی دروست كردووە و دەخوازێ، نەوەی نوێ فێری پاراستنی ژنگە و گرنگیدان بە بەهاكانی سروشتپەرستی بكات.

سەرچاوە: سپوتنیك




وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی