سدیق سەعید ڕواندزیی نووسەر، کتێبێکی لەبارەی مێژووی چالاکییە پەروەردەیی و ڕۆشنبیرییەکانی ڕواندز له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی چاپ و فه‌رهه‌نگی ئه‌حمه‌دی خانێ له سۆران چاپ و بڵاو كرایه‌وه.
کتێبەکەی سدیق سەعید ڕواندزی بە ناوی "چالاكییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی ڕواندز"، باس لە مێژووی سه‌رجه‌م ئه‌و چالاكییه ڕۆشنبیریی و په‌روه‌رده‌یی و هونه‌رییانه دەکات كه له یه‌كه‌م ڕۆژی كردنه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ی ڕواندز له 19ی تشرینی یەکەمی 2009 تاكو نۆی ئایاری 2018 ئه‌نجام دراون.
سەبارەت بە کتێبەکەی، سدیق سەعید ڕواندزی بە "وشە"ی گوت: به‌و پێیه‌ی پێشتر بۆ ماوه‌ی نۆ ساڵ به‌رپرسی به‌شی ڕاگه‌یاندنی په‌روه‌رده‌ی ڕواندز بووم و له نزیكه‌وه سه‌رپه‌رشتیار و به‌شداری چالاكییه‌كان بووم، ئیدی له سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌وه، هه‌وڵ مداوه به شێوه‌یه‌كی مێژوویی و كرنۆڵۆژی، هه‌رچالاكییه‌ك له سنووری قوتابخانه‌كان یان په‌روه‌رده خۆی ئه‌نجامی دابێت، ئه‌رشیف و تۆمار بكه‌م.
ڕوونی کردەوە، یه‌كێك له گرفته‌كانی بواری په‌روه‌رده له شارۆکەی ڕواندز ئه‌وه‌یه، تاكو ئێستە مێژووێكی نووسراو له‌باره‌ی ڕه‌وشی په‌روه‌رده له‌و شاره‌دا به شێوه‌یه‌كی دیكۆمێنتی نییه، بۆیه به پێویستم زانی، مێژووی چالاكییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی ڕواندز، ئه‌رشیف بكه‌م.
بەپێی قسەی نووسەر، دەبوو ئه‌م كتێبه له 19ی تشرینی یەکەمی 2020، له یازده‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی كردنه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ی ڕواندز بڵاو بكرێته‌وه، به‌ڵام مه‌رگی كتوپڕی خوشكه‌کەی، پڕۆژه‌كه‌ی دواخستووە.
ڕواندزی بە "وشە"ی گوت: ئه‌مه دووه‌م ساڵه له بیره‌وه‌ری ساڵڕۆژی كردنه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ی ڕواندز، كتێب له‌باره‌ی په‌روه‌رده‌ی ڕواندزه‌وه چاپ و بڵاو ده‌كه‌مه‌وه، نیازیشم وایه به‌رده‌وام بم له نووسینه‌وه‌ی مێژووی ئه‌و په‌روه‌رده‌یه.
سدیق سەعید ڕواندزی نووسەر، كتێبێكی تری به ناوی "له پێناوی په‌روه‌رده‌دا" بۆ چاپ ئامادەیە، بڕیارە پاییزی داهاتوو، له ساڵوه‌گه‌ڕی دوانزه‌مین ساڵیادی په‌روه‌رده‌ی ڕواندز چاپ و بڵاو بکرێتەوە.