موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌درى شیعه‌كان له عێراق، بەمەبەستی پشتیوانیکردن لە گەلی فەڵەستین بەرانبەر ئه‌و جوڵه و هێرشانه‌ى لەلایەن دەوڵەتی ئیسڕائیلەوە ڕووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه، ڕاى گه‌یاند، "داوا ده‌كه‌م سبه‌ی خۆپێشاندانى سه‌رتاسه‌رى بۆ پشتیوانی فه‌ڵه‌ستین بكرێت و ئاڵای ئیسڕائیل و ئه‌مه‌ریكا بسووتێنرێت."
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 14ى ئایار، موقتەدا سەدر، لە پەیامێکدا بڵاوی کردووەتەوە، "دوای ئەوەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لەنێویاندا قەدەغەی هاتوچۆ هەڵگیرا، داوا دەکەم سبەی شەموو 15ى ئایار، لەبەغدا و پارێزگاکانی تر‌ى عێراق خۆپێشاندانی هێمنانە و بەڕەچاوکردنی ڕێنماییە خۆپارێزییەکان ئەنجام بدرێت."
زیاتر هاتووه، "لە خۆپێشاندانەکەدا ده‌بێت ئاڵای فەڵەستین بەرز بکرێتەوە و ئاڵاکانی ئیسڕائیل و ئەمه‌ریکایش بسوتێندرێت، ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکان و هاوکاری وڵاتان بۆ ئیسرائیل ڕەتدەكه‌ینه‌وه".
ئاماژه كراوه، "ده‌بێت سبه‌ی له هه‌موو پارێزگاكان و له شوێنێكی دیاریكراو و له یه‌ك كاتدا خۆپێشاندان بكرێت".
ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه ئاڵۆزییەكانی نێوان ئیسڕائیل و بزووتنەوەی حەماس پەرەسەندنی مەترسیداری بەخۆیەوە بینیووه، لەوانە هەڕەشەی ئیسرائیل بە هەڵكوتانی هێزی زەوینی بۆ سەر كەرتی غەزە و هەڵدانی چەند مووشەكێك لە باشووری لبنانەوە بۆ ناو ئیسڕائیل، ئەوەیش وای كرد كە سەرۆكی ئەمەریكا بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە بێتە سەر خەت.