ئه‌گه‌ر تا ئێسته مه‌رج و ڕێنمایی و ڕێسا نوێكانی ئه‌پلیكه‌یشنی واتسئاپتان قبووڵ نه‌كردووه، ئه‌وا سبه‌ی شه‌موو 15ی ئایار/مایۆ واتسئاپه‌كانتان ده‌وه‌ستێ و خزمه‌تگوزارییه‌كانتان به‌رده‌ست نامێنێت.
پێشتر كۆمپانیای فه‌یسبووكی خاوه‌نی
واتس‌ئاپ دووپاتی له‌وه كردبووه‌وه، كه هه‌ر كه‌سێك تا 15ی ئایار/مایۆی 2021 قبووڵی مه‌رج و ڕێسا نوێكانی واتس‌ئاپ نه‌كات، ئه‌وا ورده ورده خزمه‌تگوزارییه‌كانی نامێنێت و ناتوانێ نامه و وێنه و نامه‌ی ده‌نگی بۆ به‌رانبه‌ره‌كانی بنێرێت و ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه‌ی به ته‌واوی له‌كار ده‌كه‌وێت.
له دوای ده‌رچوونی ڕێسا نوێكان تا به‌یانی به‌رده‌وام نامه و ئاگه‌داری بۆ به‌كارهێنه‌رانی واتس‌ئاپ دێت، تا ڕێسا تازه‌كان قبووڵ بكه‌ن و به‌رده‌وام بن له به‌كارهێنانی خزمه‌تگوزارییه‌كان، ئه‌وانه‌ی پێشتر ڕێساكانیان قبووڵ كردووه، هیچ كێشه‌یان نابێ و ئه‌وانه‌یشی تا ئێسته ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه قبووڵی بكه‌ن، خزمه‌تگوزاری واتسئاپیان چیتر بۆ ده‌سته‌به‌ر ناكرێت.
ڕێسا نوێكانی به‌كارهێنانی واتس‌ئاپ ماوه‌یه‌ك پێش ئێسته باسوخواسێكی زۆری له نێو شاره‌زایانی بواری ته‌كنه‌لۆجیا و لێكۆڵه‌ران و خه‌ڵك و چالاكان دروست كرد، به‌وه‌ی كه ڕێسا نوێكان زۆرترین چاودێری و داتای به‌كارهێنه‌ری واتس‌ئاپ بۆ خۆی به‌كارده‌هێنێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك نامه و وێنه و ده‌نگه‌كانیان ناشاردرێته‌وه و ده‌توانێ كۆمپانیاكه به ئاسانی سه‌رجه‌میان له نێو داتابه‌یسی خۆی هه‌ڵبگرێ و له هه‌ر كاتێك سوودیان لێ ببینێت.
به‌هۆی سه‌پاندنی ئه‌و مه‌رجه و به گومانبوون له ڕێسا نوێكان، شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی خه‌ڵك به ته‌واوی ده‌سبه‌رداری واتسئاپبوون و چه‌ندان شوێنگره‌وه‌ی ئه‌و ئه‌پلیكه‌یشنه بوون به دیارده‌یه‌كی باو و زۆرترین دانه‌یان لێ داونلۆد كرا، له‌وانه‌یش ئه‌پلیكه‌یشنی سیگنال و ته‌له‌گرام، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یش كۆمپانیای فه‌یسبووك سووره له‌سه‌ر سه‌پاندنی ڕێسا نوێكان به‌سه‌ر به‌كارهێنه‌رانی و ئه‌وانه‌یشی كه قبووڵی ناكه‌ن، به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن له دوای به‌یانییه‌وه واتس‌ئاپ به‌كاربهێنن.