شاره‌زایانی بواری میكانیكی ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه، كاری سه‌ره‌كی ئاوی رادێته‌ر و ئاوی دژه‌به‌ستنی رادێته‌ر، ساردكردنه‌وه‌ی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله، به‌بێ ئاو بزوێنه‌ر تووشی ده‌یان كێشه ده‌بێت.
له‌مباره‌یه‌وه جامی ئه‌حمه‌د شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل، به ''وشه''ی ڕاگه‌یاند، ئاوی رادێته‌ر پاك كراوه‌ته‌وه له خوێ و كانزاكان بۆ ئه‌وه‌ی به‌شی ناوه‌وه‌ی رادێته‌ر تووشی داخوران و كلسی ئاو نه‌بێ، به‌ڵام ئاوی رادێته‌ر ده‌یبه‌ستێ له خوار سفر پله‌ی سلیزی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش جۆره ئاوێكی ترمان هه‌یه بۆ ڕادێته‌ر ئه‌ویش ''ئاوی دژهبهستنه'' ئاوی دژه‌به‌ستن یان ئه‌نتی فریهز، ماده‌یه‌كه له‌گه‌ڵ ئاو تێكه‌ڵ كراوه بۆ مه‌به‌ستی نه‌به‌ستنی ئاو، چونكه له وه‌زی زستان له زۆر شوێن پله‌ی گه‌رمی داده‌به‌زێ بۆ خوار سفری سلیزی، ئه‌گه‌ر ئاوی دژه‌به‌ستن به‌كار نه‌هێنرێ، ئه‌وا تووشی ته‌قینی رادێته‌ر یان كه‌وه‌ری ئۆتۆمبێل ده‌بێ یان هه‌ر به‌شێكی كه ئاوی تێدایه.
جیاوازییەکی زۆر هەیە لە نێوان ئەم دوو ئاوە، بۆیە شۆفێر دەبێ زۆر وریابێت
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، ئایا ده‌بێ ئاوی رادێته‌ر له‌گه‌ڵ ئاوی دژه‌به‌ستنی رادێته‌ر تێكه‌ڵ بكرێ؟ ئه‌و شاره‌زایه گوتی به‌ڵێ ده‌كرێ به‌ڵام به رێژه، واتا ده‌بێ بزانرێ رێژه‌ی نه‌به‌ستانی ئاوه‌كه تا چه‌نده. بۆ نموونه له‌سه‌ر ئه‌و ئاوه‌ی ده‌یكڕی نووسراوه تا خوار 70 پله‌ی ژێر سفر نایبه‌ستێ، تۆش له شوێنێك ده‌ژی ناگاته خوار سی پله‌ی ژێر سفر، كه‌واته ده‌توانی نیوه‌ی ئاوی رادێته‌ر و نیوه‌ی ئاوی دژه‌به‌ستنی رادێته‌ر به‌كار بێنی.
پرسیاری ئه‌وه كراوه كه ئاوی ماڵان ده‌بێ بۆ رادێته‌ر؟ ئه‌ویش گوتوویه‌تی، ئاوی ماڵان بۆ رادێته‌ر باش نییه، چونكه ناوه‌وه‌ی بزوێنه‌ر تووشی داخوران و ژه‌نگهه‌ڵهێنان ده‌كات.