دوای ئه‌وه‌ی گال گادۆت كه خاتوونه ئه‌كته‌رێكی ناوداری ئیسرائیله له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان داكۆكی له وڵاته‌كه‌ی كردووه كه ئێسته به‌رانبه‌ر به كه‌رتی غه‌زه‌ی فه‌له‌ستینی كه‌وتووه‌ته شه‌ڕ، جیا له فه‌له‌ستینییه‌كان، چه‌ندان هونه‌رمه‌ندی تر ره‌خنه‌ی ده‌كه‌ن.
پێگه‌ی "
فه‌رفیش" كه پێگه‌یه‌كی میسرییه و هه‌واڵی ئه‌كته‌ره ئیسرائیلییه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، نووسیویه‌تی كه گادۆت كه له ئینسته‌گرام 53 خوێنه‌رو له تویته‌ریش دوو ملیۆن و 800 كه‌س هه‌واداری ئه‌ون، كورته نووسینێكی له‌باره‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌ی له نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس دروست بووه، هیوای دووركه‌وتنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له شه‌ڕ ده‌كات كه به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه.
ئه‌و ئه‌كته‌ره وێڕای پیشه‌كه‌ی وه‌ك ئه‌كته‌ر، هاوكات له‌ناو سوپای ئیسرائیلیشدا وه‌ك راهێنه‌ر، راهێنانی جه‌سته‌یی به سه‌ربازه‌كان ده‌كات. ئه‌و گوتوویه‌تی كاتێ كه ولاته‌كه‌م ده‌كه‌وێته له‌ناو شه‌ڕه‌وه، دڵم بۆی ئازار ده‌خوات، بۆ خێزانه‌كه‌م و هاوڕێكانم و گه‌له‌كه‌م له دڵه‌ڕاوكێدام، ده‌مه‌وێ وڵاته‌كه‌م له ئارامیدا بژی و دراوسێكانمان لێ بگه‌ڕێن خۆش بژین.
زیاتر گوتوویه‌تی هه‌مان نزام بۆ دراوسێكانیشمان هه‌یه، له خودا داواكارم ئه‌وانیش به‌بێ شه‌ڕ ژیانیان بگوزه‌رێنن. داوا له سه‌ركرده‌كانمان ده‌كه‌م هه‌وڵی چاره‌سه‌ر بده‌ن تا وڵاته‌كه‌مان له‌گه‌ڵ دراوسێكان به ئاشتی بژن، به‌رده‌وام نوێژ ده‌كه‌م كه خودا رۆژانی خۆشترمان پێ ره‌وا ببینێت.
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و نووسینه‌ی گادۆت، له‌لایه‌ن فه‌له‌ستینییه‌كان و ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌نده جیهانییه‌كان ره‌خنه‌باران كرا، پێیان وایه گادۆت ره‌گه‌زپه‌رسته و به داكۆكی له ولاته‌كه‌ی مافی مرۆڤ پێشێل ده‌كات، چونكه ئه‌و شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینییه‌كان نییه، به‌ڵكو ئیسرائیله خاكی فه‌له‌ستینی داگیر كردووه و به‌رده‌وامه له كوشتن.
ئارۆن فالیلی كه چالاكی مه‌ده‌نی و نووسه‌ریشه و له ئێرله‌ندا ده‌ژی، گادۆتی ره‌خنه كردووه و ده‌ڵێ، ئه‌وه ئیسرائیله به‌رده‌وامه له داگیركاری و دزینی خاكی وڵاتان و به ئاشكرا دژایه‌تیی فه‌له‌ستین ده‌كات. له‌لایه‌كی تریشه‌وه نووسه‌ر و گۆرانیبێژ جێمس كێنیدی ده‌ڵێ، گادۆن زۆر به‌هه‌ڵه‌دا چووه، ئه‌وه ئیسرائیل نییه شه‌ڕی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابێت، راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئیسرائیل فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌كوژێت.
گال گادۆت كه ئه‌كته‌رێكی ناودار و نمایشكارێكی یه‌هوودییه، له ساڵی 1985 له شاری روش هاعین له ئیسرائیل له دایك بووه، له ساڵی 2004دا شاجوانی ئیسرائیل بووه، له ده‌یان فیلم له ئیسرائیل و دنیای هۆڵیوود، رۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه و به یه‌كێك له ئه‌ستێره دیاره‌كانی ئه‌و دنیایه ناسراوه.