حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چاكسازیی له گشت كه‌رته‌كان ده‌ست پێ كردووه، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه كارنامه و به‌رنامه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بووه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 15ی ئایار، لیزا كاكه‌یی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، چه‌ندان كۆمپانیای بواری نه‌وت و گاز بیانی هه‌ن، له رێی ئۆنلاینه‌وه كاره‌كانی خۆیان له كوردستان ده‌كه‌ن و خۆیان تۆمار نه‌بوو له تۆماری كۆمپانیاكان، حكوومه‌ت له راپۆرتی چاكسازی له باج ئه‌وانه‌ی ناچار كردووه خۆیان تۆمار بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی باج بده‌ن.
به‌و چاكسازییانه داهاتێكی زۆر بۆ حكوومه‌ت گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه به ملیاران دیناره
روونی ده‌كاته‌وه، له‌و راپۆرته‌ی له به‌رده‌ستی ئێمه‌دایه، باس له كۆمپانیاكانی بواری ئینته‌رنێت كراوه، كه ملكه‌چ بكرێن به‌دانی باج به زووترین كات. چاوپۆشی له هیچ كۆمپانیایه‌ك ناكرێت.
"رێكخستنه‌وه و وه‌رگرتنی باج، كارنامه و به‌رنامه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بوو، بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازی گشت كه‌رته‌كان بگرێته‌وه، بۆیه له كه‌رتی پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون، فه‌رمان كراوه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گشت لێخۆشبوونه‌كانی باج". كاكه‌یی واده‌ڵێت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه "وشه" زانیاری له د.كه‌مال وه‌رتی به‌ڕێوه‌به‌ری باجی ھه‌رێمی كوردستان، وه‌رگرتبوو و رای گه‌یاندبوو، چه‌ندان چاكسازی له بواری باج كراوه و چه‌ندان رێنوێنی ده‌ركراوه و به‌شێكی زۆریان جێبه‌جێ كراون، به‌شێكیان پێویستیان به ھه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسا ھه‌یه و به‌و چاكسازییانه داهاتێكی زۆر بۆ حكوومه‌ت گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه به ملیاران دیناره.