به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌ی توێژه‌رانی به‌ریتانی، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگریی جه‌سته به‌هێزتر بێت، باشتر وایه ژه‌می دووه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا دره‌نگ وه‌ربگیرێت، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی قسه‌ی ئه‌و پسپۆڕانه‌یه كه ده‌یانگوت دوای سێ هه‌فته ژه‌می دووه‌م وه‌ربگرن.
توێژه‌رانی زانكۆی برمنگهامی به‌ریتانیا به هاوكاریی Public Health England دوای چه‌ندان توێژینه‌وه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه توانای به‌رگریی جه‌سته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی دوای 12 هه‌فته له وه‌رگرتنی ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا، ژه‌می دووه‌میان وه‌رگرتووه، سێ ئه‌وه‌نده و نیو زیاتره له‌و كه‌سانه‌ی ته‌نیا دوای سێ هه‌فته ژه‌می دووه‌میان وه‌رگرتووه.
دكتۆر هێلین باری سه‌رۆكی ڕێكخستن و نووسینه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌كه له زانكۆی برمنگهامی به‌ریتانیا ڕای گه‌یاندووه، به‌ته‌واوی گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان گه‌وره‌یه و ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه، زۆر گرنگه تا 11 بۆ 12 هه‌فته‌ی تر ژه‌می دووه‌م وه‌رنه‌گرن، چونكه به‌م شێوه‌یه توانای به‌رگریی جه‌سته‌یان دژ به ڤایرۆسه‌كه به‌هێزتر و زیاتر ده‌بێت.
توێژه‌رانی زانكۆی ئۆكسفۆردیش له مانگی شوباتی ڕابردوودا ئه‌وه‌یان بڵاو كردبووه‌وه، توانای به‌رگریی جه‌سته به دواخستنی وه‌رگرتنی ژه‌می دووه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا زیاد ده‌بێت، مه‌به‌ستیشیان له‌و دره‌نگ وه‌رگرتنه، هه‌مان ئه‌نجامی توێژینه‌وه به‌ریتانییه‌كه بوو، واته 12 هه‌فته له نێوان وه‌رگرتنی ژه‌می یه‌كه‌م و دووه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا هه‌بێت.
ورده‌كاریی توێژینه‌وه‌كه
زانایان خوێنی 175 كه‌سی سه‌روو 80 ساڵیان وه‌رگرت و به دوو هه‌نگاو شییان كرده‌وه و پشكنینیان بۆ كرد، ئه‌م كه‌سانه‌یان بۆ دوو گرووپ جیا كرده‌وه، گرووپی یه‌كه‌میان كه 99 كه‌س ده‌بوون، خوێنیان دوای دوو بۆ سێ هه‌فته له وه‌رگرتنی ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینه‌كه لێ وه‌رگیرا؛ به‌ڵام گرووپی دووه‌م كه 73 كه‌س ده‌بوون، خوێنیان دوای 12 هه‌فته له وه‌رگرتنی ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا لێ وه‌رگیرا.
زانا و توێژه‌ران تووشی سه‌رسوڕمان بوون كاتێك ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیان به‌راورد كرد، چونكه بۆیان ده‌ركه‌وت به‌رگریی جه‌سته به ڕێژه‌ی سێ ئه‌وه‌نده و نیو له گرووپی دووه‌م زیاتره، واته گرووپی دووه‌م كه دوای 12 هه‌فته له وه‌رگرتنی ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا خوێنیان لێ وه‌رگیرا، توانای به‌رگریی جه‌سته‌یان سێ ئه‌وه‌نده و نیوی ئه‌و گرووپه زیاتره كه دوای دوو بۆ سێ هه‌فته له وه‌رگرتنی ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینه‌كه پشكنینیان بۆ كرابوو.
خانه‌كانی T به‌هێزتر ده‌بن
هه‌ر له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان، توێژه‌ران ئه‌وه‌شیان بۆ ده‌ركه‌وت، خانه‌كانی T كه ئه‌ركیان له جه‌سته‌دا تێك‌شكان و له‌ناوبردنی خانه تووشبووه‌كانن به ڤایرۆس یان هه‌ر نه‌خۆشییه‌كی تر، له‌و كه‌سانه‌دا به‌هێزترن كه دوای 12 هه‌فته له وه‌رگرتنی ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا ژه‌می دووه‌میان وه‌رگرتووه، واته تا دره‌نگتر ژه‌می دووه‌می ڤاكسینه‌كه وه‌رگریت، خانه‌كانی T به‌هێزتر ده‌بن.
له سه‌ره‌تاكانی ده‌ستكردن به پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا له ئه‌مه‌ریكا، حكوومه‌تی وڵاته‌كه بڕیاری دا، دوای دوو هه‌فته له وه‌رگرتنی ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا، هاووڵاتییان بتوانن ژه‌می دووه‌م وه‌ربگرن، ئه‌م په‌له‌په‌له‌ی ئه‌مه‌ریكاش بۆ ئه‌وه‌بوو، زۆرترین هاووڵاتی به ڤاكسینه‌كه بكوترێن و به زووترین كات هه‌ڵمه‌تی كوتانه‌كه كۆتایی پێ بێت.
له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له دنیادا، ڤاكسینی دژ به ڤایرۆسه‌كه له‌پێناو زیادكردنی به‌رگریی جه‌سته و كۆنترۆڵكردنی ژماره‌ی تووشبووان له چه‌ندان وڵات به‌رهه‌م هێنرا، پسپۆڕان ڕایان گه‌یاندووه، زۆرینه‌ی جۆره‌كانی ئه‌م ڤاكسینه به دوو ژه‌م كاریگه‌ریی ته‌واویان ته‌واو ده‌كه‌ن و ده‌بێت ماوه‌ی نێوانی وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كان سێ هه‌فته كه‌متر نه‌بێت، به‌ڵام له دوایین توێژینه‌وه‌دا زانایان بۆیان ده‌ركه‌وتووه هه‌تا ماوه‌ی نێوان وه‌رگرتنی ژه‌می یه‌كه‌م و دووه‌می ڤاكسینه‌كه زیاتر بێت، كاریگه‌ریی ڤاكسینه‌كه زیاتر ده‌بێت و توانای به‌رگریی جه‌سته زیاتر ده‌كات.
له هه‌رێمی كوردستان سێ جۆره ڤاكسین به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا دابه‌ش كراون، ئه‌وانیش سینۆفارمی چینی، ڤایزه‌ری ئه‌مه‌ریكی و ئه‌سترازینیكای هاوبه‌شی هه‌ردوو وڵاتی به‌ریتانیا و سوید بوون، ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتییان به‌په‌له ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرت و هه‌ندێكیان هه‌رزوو له‌دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ژه‌می دووه‌میشیان لێ وه‌رگرت، به‌شێكی تری هاووڵاتییانیش ناوی خۆیان بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین تۆمار كردووه، چاوه‌ڕێن له یه‌كێك له بنكه‌كانی پێدانی ڤاكسین ناویان بگه‌ڕێته‌وه و وه‌ری بگرن.