كاتێك به مێژووی گه‌لاندا بگه‌ڕێینه‌وه، هه‌میشه گرووپگەل هه‌ن كه له دژی ئازادبوون و سه‌ربه‌خۆیی و ڕزگاری خاك و خه‌ڵكه‌كه‌یان وه‌ستاونه‌ته‌وه، له به‌رانبه‌ر پاره و ته‌ماحی كه‌سی و بازرگانی و قاچاخچێتی و پۆست و پله، هیچ باكیان به‌وه نه‌بووه كه خاكی وڵاته‌كه‌یان به بێگانه و داگیركه‌ر بفرۆشن و دژی یٔه‌و لایه‌نانه‌ی گه‌له‌كه‌یش بوه‌ستنه‌وه، كه خوێن ده‌ڕێژێ له‌پێناو سه‌ربه‌خۆبوونی وڵات.
له ئه‌ده‌بی به‌ره‌نگاریی ته‌واوی گه‌لاندا، چه‌ک هەڵگرین بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داگیركه‌ر و دوژمن و به‌رگری له نیشتمان، ئه‌ركێكی پیرۆزه و پله‌ی شه‌هیدبوون به‌و كه‌سانه ده‌درێ كه له‌پێناو نیشتمان گیانی خۆیان ده‌به‌خشن، به‌ڵام له ته‌ك ئه‌وانه‌یش گرووپ و لایه‌ن هه‌ن كه به ڕووكه‌ش دروشم بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵك ده‌ڵێنه‌وه و له ژێریشەوە خاكفرۆشی و گه‌لفرۆشی ده‌كه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان.
لەم ڤیدیۆیەدا گرووپه خیانه‌تكاره‌كانی چه‌ند گه‌لێك و كورد دەخەینەڕوو:
له یوتیوب ڤیدیۆی تر ببینن كه له‌لایه‌ن "وشه"وه به‌رهه‌م هاتووه:
سه‌بسكرایبی یوتیوبی "
وشه" بكه‌ن..