ماڵی كۆسرەت رەسووڵ لاهوور جەنگییان لە زەوی دا

:: PM:01:48:20/05/2021 ‌
دوای بڵاوكردنەوەی هەواڵی لە ئەستۆگرتنی تێچووی كچە نەخۆشێك لە نەخۆشخانەیەكی هەولێر لەلایەن میدیاكانی نزیك لە لاهوور جەنگی، نەخۆشخانەی پار كە باس لە خەواندارییەتی دەكرێت بۆ كۆسرەت ڕەسووڵ عەلی، لە ڕوونكردنەوەیەكی دەڵێت، بەداخەوە ئەم بابەتە مرۆییە كراوەتە بابەتێكی سیاسی و دەیانەوێ لە پەنای ئەم بابەتەوە ئەسڵی بابەتەكە بشێوێنن و شكست و ئابڕووچوونە سیاسییەكانی خۆیانی پێ داپۆشن.

ئەمڕۆ پێنجشەم 20ـی ئایار، لە ڕوونكردنەوەیەكی نەخۆشخانەی پار دا هاتووە، ماوەی چەند ڕۆژێكە بابەتی نەخۆشێكی نەخۆشخانەكەمان بووەتە بابەتی میدیایی چەند كەناڵێكی ئاراستەكراو، ئەو كەناڵانەی تا ئێستەش داهاتەكانیان ڕوون نییە و نازانرێ لە كوێوە ئاراستە دەكرێن، بەشێك لە ئامانجەكانیشیان تێكدانی كۆمەڵگا و گۆڕینی ئاراستەی ڕووداوەكانە.
دەیانەوێ لە پەنای ئەم بابەتەوە ئەسڵی بابەتەكە بشێوێنن و شكست و ئابڕووچوونە سیاسییەكانی خۆیانی پێ داپۆشن.

ئەو نەخۆشخانەیە ڕوونی كردووەتەوە، بەداخەوە ئەم بابەتە مرۆییە كراوەتە بابەتێكی سیاسی و دەیانەوێ لە پەنای ئەم بابەتەوە ئەسڵی بابەتەكە بشێوێنن و شكست و ئابڕووچوونە سیاسییەكانی خۆیانی پێ داپۆشن.

ئەو نەخۆشخانەیە لە ڕوونكردنەوەكەیدا ئاشكرای كردووە، هیچ كەس و لایەنێكی سیاسی تێچووی چارەسەركردنی ئەم نەخۆشە بەرەگەز عەرەبەی نەگرتووەتە ئەستۆ، خۆ ئەگەر هەر كەس و لایەنێكی سیاسی نیازی خزمەتكردن و چارەسەركردنی خەڵكی هەیە، ئەگەرچی ئێمە لە نەخۆشخانەی پاڕ پێویستمان بەوە نییە و بەگوێرەی توانا لە خزمەتی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و تێكۆشەران بووینە، بەڵام دەكرێ ئەو لایەنانە پارەكانیان لە خزمەتی ئەوانە خەرج بكەن، نەك هەوڵدان بۆ لێدان لە كەس و بە سیاسیكردنی بابەتەكە.

باس لەوەش كراوە، تیمی پزیشكی نەخۆشخانەكەمان لە سەرەتاوە هاوەڵی ئەم نەخۆشەیان ئاگادار كردەوە كە ئەگەر ئەم نەخۆشە لە نەخۆشخانەكەمان بمێنێتەوە، تێچووی هەیە، بەڵام هاوەڵی نەخۆشەكە رای گەیاند كە ئامادەیە هەموو تێچووی چارەسەرەكە بگرێتە ئەستۆ، ئێمە وەك نەخۆشخانە هاوكاری بووین و ئەو بڕەی كەوتووەتە سەر نەخۆشەكە، تەنیا هەقی پزیشك و خەرجییەكانی چارەسەرە.

لە كۆتایی ڕوونكردنەوەكەدا ئەوەیش باس كراوە، ماوەیەكە بۆ مەرامی سیاسی دەیانەوێ هێرش بكەنە سەرمان، بەڵام موزایەدەكانیان تەمەنی كورتە و لە كۆتادا راستی و راستگۆیی سەردەكەوێت و موزایەدەچییەكان وەك بڵقی سەر ئاو كۆتایان دێت.

ئەو ڕوونكردنەوەیەی نەخۆشخانەی پاڕ لە كاتێكدایە، شەوی ڕابردوو میدیاكانی نزیك لە لاهوور جەنگی بڵاویان كردووەتەوە كە تێچووی ئەو نەخۆشە لەلایەن لاهوور دابین كراوە.

بەردەوامی ناكۆكییەكانی نێوان بنەماڵەی كۆسرەت ڕەسووڵ عەلی و لاهوور جەنگی گەیشتووەتە لووتكە، ئێستە سەرجەم چالاكییەكانی لاهوور لە هەولێر لەلایەن یەكێتییەكان ڕەت دەكرێنەوە بەشداری جەماوەریی نییە.



وشە - رامیار جەواد