په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد، كه چه‌ند هۆكارێك بۆ دواكه‌وتنی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدڕاڵ هه‌ن كه له نێو یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵیش جێگه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه و گرنگترین هۆكاره‌كانیش ده‌خاته ڕوو.
دیار به‌رواری له
لێدوانێكدا گوتی، كۆمه‌ڵێك هۆكار بۆ دواكه‌وتنی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا هه‌ن كه له یاسای بودجه چه‌سپێنراوه، یه‌كێك له هۆكاره‌كان دواكه‌وتنی وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه له ده‌ركردنی ڕێنماییه بۆ دامه‌زراوه‌كان تا كار به یاسای بودجه بكه‌ن، جیا له‌وه‌یش دۆخی كۆرۆنا و په‌تا له عێراق و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له ماوه‌ی ڕابردوو و پشووه زۆره‌كان به‌هۆی جه‌ژن و بۆنه‌كانه‌وه، سه‌رجه‌میان بوونه‌ته هۆی دواكه‌وتنی جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه.
زیاتر گوتی، جیا له‌وانه‌یش هه‌ندێ له بڕگه و ماده‌كانی یاسای بودجه‌ی 2021 له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدڕاڵییه‌وه تانه‌ی لێ دراوه و ئاراسته‌ی دادگه‌ی فیدڕاڵی كراوه، ئه‌مه‌یش وایكردووه كه حكوومه‌ت چاوه‌ڕوانی بڕیاری دادگه‌ی فیدڕاڵی بكات و له جێبه‌جێكردنی یاساكه زۆر په‌له نه‌كات، به سه‌رجه‌م بڕگه و ماده‌كانییه‌وه.
له كۆتایی قسه‌كانی به‌رواری دووپاتی كرده‌وه، كه سه‌رجه‌م ئه‌و هۆكارانه‌ی بوونه‌ته هۆی دواكه‌وتنی جێبه‌جێكردنی یاساكه كێشه‌ی ته‌كنیكی و هونه‌رین و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێوه‌ندییان به ناكۆكی سیاسی له نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدڕاڵ نییه، به پێچه‌وانه‌وه هه‌ردوولا ئاماده‌یی ته‌واویان ده‌ربڕیوه تا ڕێككه‌وتنه‌كه و سه‌رجه‌م ماده‌كانی یاسای بودجه جێبه‌جێ بكه‌ن.