پسپۆرانی ته‌ندروستی ده‌ڵێن، خواردنی پیاز به كاڵی ده‌بێته هۆی زیادبوونی توانای به‌رگریی جه‌سته و هۆكارێكه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.
به‌پێی توێژینه‌وه‌ی پسپۆران، پیاز به ڤیتامین B ده‌وڵه‌مه‌نده، هه‌روه‌ها بڕێكی زۆری ترشی فۆلیك B9 و بیریدۆكسین B6 له‌خۆ ده‌گرێت، ئه‌مانه‌ش ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی له ڕێكخستنی سیستمی خۆراكی و به‌رهه‌مهێنانی خڕۆكه سووره‌كانی خوێن كاری ده‌ماره‌كان ده‌گێڕن.
جه‌سته‌ی مرۆڤ وا لێ ده‌كات ڕووبه‌ڕووی هه‌وكردن بێته‌وه و به‌رگریی به‌هێز بكات
هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ی پیاز به دژه ئۆكسانه‌كان ده‌وڵه‌مه‌نده، وه‌ك له توێژینه‌وه‌یه‌كدا باس كراوه، زیاتر له پێنج جۆری جیاواز دژه ئۆكسانی فلافۆنۆیدی تێدایه، یارمه‌تیی دروستكردنی خانه و به‌هێزكردنی توانای به‌رگریی جه‌سته ده‌دات.
ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه، یه‌كێك له دژه ئۆكسانه‌كانی به كیرسیتین ناسراوه، جه‌سته‌ی مرۆڤ وا لێ ده‌كات ڕووبه‌ڕووی هه‌وكردن بێته‌وه و به‌رگریی به‌هێز بكات.
توێژه‌ران داوا ده‌كه‌ن، پیاز له‌ناو زه‌ڵاته به كاڵی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ژه‌می نیوه‌ڕۆ و ئێواره‌دا بخورێ، بۆ ئه‌وه‌ی تامه تیژییه‌كه‌شی كۆنترۆڵ بكرێ، ده‌توانن كه‌مێك لیمۆی له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵ بكه‌ن.