پسپۆرێكی ڕووسی باس له چه‌ند حاڵه‌تێك ده‌كات كه نابێت شلیكی تێدا بخورێت، ده‌ڵێ: له‌سه‌ر گه‌ده‌ی به‌تاڵ مه‌یخۆن.
ئۆلگا كۆرلبلیڤا پسپۆری ڕووسیی خۆراك ده‌ڵێ، ده‌كرێ شلیك تووشی هه‌ستیاریی خۆراكتان بكات، به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كێشه‌ی هه‌رسكردنیان هه‌یه و مه‌ترسییه‌كه بۆ ئه‌وان خراپتر ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ئه‌و ژنانه‌ی دووگیانن یان شیر ده‌ده‌ن، باشتر وایه شلیك نه‌خۆن، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان و منداڵه‌كه‌ش تووشی هه‌ستیاری نه‌كه‌ن، هه‌ر له‌به‌ر هه‌مان هۆكار نابێ منداڵی خوار ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵ، شلیك بخوات.
میوه‌كه به ترشی ئه‌كسالیك ده‌وڵه‌مه‌نده
هه‌ر له‌باره‌ی شلیك، ئه‌و پسپۆره ئه‌و زانیارییه‌شی خسته ڕوو كه میوه‌كه به ترشی ئه‌كسالیك ده‌وڵه‌مه‌نده، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی نه‌رێنی بۆ ئه‌و كه‌سانه هه‌یه كه به‌ده‌ست نه‌خۆشی و هه‌وكردنی گه‌ده‌وه ده‌ناڵێنن.
ڕوونی كردووه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌و ترشه‌ی كه تێیدایه، باشتر وایه شلیك له‌سه‌ر گه‌ده‌ی پڕ و دوای نانخواردن وه‌ك شیرینی بخورێت، ئه‌گه‌رنا ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر گه‌ده‌ی به‌تاڵ و به برسێتی بخورێت، ئه‌و ترشه مه‌ترسیی له‌سه‌ر گه‌ده ده‌بێت و تووشی سووتانه‌وه‌ی ده‌كات.