وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەی مووچەی سبەی پێنجشەم و سەرەتای هەفتەی داهاتووی بڵاو كردەوە.
ئەم مانگە بەهۆی ئەوەی داهاتی مەرزەكانی سنووری سلێمانی رادەستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان نەكراوە، بۆیە دابەشكردنی مووچە بەشێوەیەی خاو بەڕێوە دەچێت. حكوومەت لە هەوڵدایە كە ئەو كێشەیە چارەسەر بكات.
داهات له سلێمانیهوه نایهت
بەپێی خشتەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕۆژی پێنجشەم 2021/5/27، مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكانی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.
هەروەها ڕۆژی یەكشەم 2021/5/30، مووچەی یەكەكانی 70 و 80 و وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەكرێت.
حكوومەتی هەرێمی كورستان، شەش مانگ زیاترە لە داهاتی ناوخۆی مووچە لەكاتی خۆیدا دابین دەكات، بەغدا 12 مانگە یەك دیناری بۆ كوردستان نەناردووە و هەرێم پشت بەداهاتی خۆی دەبەستێ، بەڵام ئێستە لە سلێمانییەوە كێشە دروست كراوە.